١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ جەماوەری پارتی لەشنگال و پارێزگای نەینەوا

سەرچاوە: KDP.info

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا و دەڤەری شنگال، پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگران و ڕێکخستنەکانی  لقی ۱۷ و لقی ۱٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. دەستخۆشی ماندووبوون و پابەندبوونیان لێ دەکەم کە بوونە هۆی سەرخستنی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم دەڤەرەدا.

 

هەروەها سوپاس و پێزانینی تایبەتم هەیە بۆ خۆڕاگری جەماوەری دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال و خوشک و برا ئێزیدییەکان و پێکهاتەکانی تر کە وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتیان دایەوە، و پەیامێکی روون و ئاشکراشیان دا بە هەموو لایەک کە ئەوان کێیان دەێت و چیان دەوێت.

 

دڵنیاشیان دەکەمەوە کە پارتی لەگەڵ کۆتایهێنانی ئازار و نەهامەتی خەڵکی ئەم ناوچانە دایە و، وەک هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری ماف و ژیان و سەربەرزییان دەمێنێتەوە.

 

مسعود بارزانی

۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲۱

هەواڵی پەیوەندیدار