سەركەوتنی پارتی پێویستیەكی مێژووییە، بۆیە بە یەكەمی دەمێنێتەوە

ئامانج عەبدوڵا سوور
بردنەوەی هەڵبژاردن و سەركەوتنەكانی پارتی و مانەوەی به یەكەمی پێویستییەكی میژووییه كه پابەندی خواستی سروشتی گەلی كوردستانه.
ئەوەی پارتی به یەكەمی هێشتۆتەوه و بەردەوامه له بردنەوەی له هەڵبژاردنه یەك له دوای یەكەكاندا دەرخەری ئەو راستییەیه كه جەماوەر به گشتی بروای پتەوی به خەبات و داكۆكی له مافەكانیەتی له لایەن پارتییەوه، ئاخر به درێژایی ۷٥ ساڵەی رابردوو ئەو وورچەرخانه گەورەیەی مێژووی كوردستان بەخۆیەوه بینیویەتی رێبازی بارزانی بەرپای كردووه.
له ناوەڕاستی سەدەی رابردووه و تا ئێستاشی لەسەر بێت و بۆ ئایندەش هەروا ئەوه پارتییه دەستكەوتی نیشتمانی بۆ گەلەكەی دەستەبەر كردووه و بێ چەند و چوون بەرگری له خواستی میلله ت كردووه و واوەتریش له مێژوویدا بۆ جارێكیش سازشی نەكردووه.
پارتی به پرنسیپی ئیرادەوه خەباتی نیشتمانی تاو پێ داوه بۆیه بەرگەی هەموو ئەو رەشەبا وەیشوومانەی دێروكی گرتووه و بەرخودان و بەردەوامی له تێكۆشانی نەتەوەیی وەك چەمكی شۆڕشگیڕانه به جێكەوتەی زانستییەوه هێناوەته كایەوه.
بیرمه له وتارێكمدا له چەند ساڵی رابردوو ئاماژەم بەوه كردبوو كه پارتی یەكەمه و هەر به یەكەمیش ئەمێنێتەوه، كەسانێك دەیانپرسی چۆن؟ لێرەوه ئیتر دەبێت بۆ وەڵامی ئەم پرسه چەمكی سیاسەت له پێناسه كورتەكەیدا بخەینەوه روو (سیاسه ت هونەری ئەگەرەكانه) لێ ئەوه پارتییه كارلێكی له گەڵ قورسترین ئەگەرەكاندا كردووه و له سەختترین دۆخدا تەریب بەوەی له سەنگەری بەرگری نەتەوەییدا بووه هاوكات خواستی له سەر گەشەكردنی ئەو جێكەوتیه بووه كه كوردستان له به هێزبووندا وێنا ئەكات، ئەوه بۆیه پارتی به درێژایی مێژوو بەوه دەناسرێتەوه كه مەحاڵ له سیاسەتدا نابینێتەوه ئەو دەمەی خواستی ئازادی و سەربەخۆیی لای بەشێك وەك تابۆ و خەون تەماشا دەكرا ئەوه پارتی بوو ئەو تابۆیەی تێك شكاند ئەوه پارتییه مەحاڵ ئەكاته واقیع و له پێناوی گەل و نیشتماندا ئەستەم ئەهێنێته دی.
پارتی خاوەنی رەهەندی نەتەوەیی و نیشتمانیه هەر بۆ ئەو ئامانجەش هاتۆته بوون بۆیه باورری به هاتنەدی ئەو ستراتیژەیه و لێ لانادات، هەر ئەمەشه وای كردووه جەماوەری پارتی به پرنسیپی نەگۆڕی كوردایەتی و نیشتمانی و نەتەوەییەوه پارتین. له دۆخی یەكلاكەرەوەدا ئەوه جەماوەری پارتییه بەو پرنسیپه نەگۆڕەوه دێته مەیدان پشتیوانی له میتۆد و رەهەندی پارتی ئەكات و سەرەنجام سەری دەخات دەیكات به یەكەم، چونكه ئەوه پێویستییەكه میژوو ساغی كردۆتەوه به هێزبوونی پارتی واته به هێزبوونی كوردستان ئەی ئەوه نییه كه دوژمنان داخی پر له كینەیان هەڵدەڕێژن بەرامبەر به گەلی كوردستان راستەوخۆ سیره له پارتی ئەگرنەوه.
دۆستەكانیشمان كه دێنه كوردستان روویان له سەركردایەتی پارتی و بارزانییه.
پارتی شكۆی تاكی كوردی پاراستووه چەمكی پێكەوەیی و لێبوردەیی و كەشی دیموكراسی فەراهەم كردووه، سەركەوتنی پارتی هێمایه به سەركەوتنی تەواوی گەلی كوردستان به هەموو پێكهاته و رەنگ و ئینتیما جیاوازەكانەوه.
پارتی پارێزەری ئاڵا و شكۆ و سه روەری و دەستكەوت و مافەكانی گەلی كوردستانه بۆیه بەردەوام یەكەم و براوەیە و هەر به یەكەمیش دەمێنێتەوه.




