١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەنگی پارتی چی لە بەغدا دەگۆڕێت؟

سەرچاوە: KDP.info

کۆماس

هەڵبژاردن لە داهێنانی پارتییە، سەرۆک بارزانی لە دوای راپەڕین لە وتارێکی دا کە بە بناغەی دیموکراتیزەکردنی سیستەمی حوکمڕانی کوردستان لە جێگیرکردنی دیموکراتییەت دادەنرێت؛  جەختی لە هەڵبژاردن کرد وەک یەکەم مۆدێڵی حوکمڕانی سیاسی لە کوردستان کە دامەزراوەکانی پەرلەمان و حکوومەت شەرعیەتی جەماوەری وەربگرێت.

پارتی بە کردار وەک پارتێکی دیموکراتی جەماوەری و نەتەوەیی و ئامانج بۆ پێکەوەژیان لەژێر چەتری کوردستانی بووندا، هەڵبژاردنی کردە مەرجی پێشوەختەی سیستەمی حوکمڕانی و بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی هەرێم وەک مۆدێڵێکی ناسەرەوەی گەلێکی مەدەنی دیموکراتی خواز و ئاشتی ویست و پێشکەوتوو لەسەر بنەمای یاسا ستانداردەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمە وای کرد گەشەی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکانی رابردوو ببێتە خواستێکی سیاسی بەهێز لە پاڵ داواکاریی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە قۆناغی شاردا.

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کە سەرۆکی حکوومەت بوو بناغەی ئاوەدانی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کرد و نەوتی خۆمالی کرد و توانی لەڕووی یاساکانی حوکمڕانی دا لە بواری کرانەوە و ئازادی و مافی ژن و پێشخستندا هەرێمێکی گەشەکردووی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا لە رۆژهەڵاتی ناویندا وێنا بکات.

پارتی بە کردار پێگەی هەرێمی کوردستانی بەهێزکرد، کورد لەگەڵ پارتی سەنگ و قورساییی لە هاوکێشە ئیقلیمی و دەولییەکانی ناوچەکە، بەهێز بوو.

بۆ پارتی بەغدا واتە تەوازن و تەوافق و شەراکەت، پارتی هێزی قوڵایی جەماوەرە بۆیە ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارتی واتە بەرگریکردن لە سەنگی کورد لە بەغدا، واتە پارێزگاری لە مۆدێڵی دیموکراتییەتی حوکمڕانی هەرێم و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمدا.

واتە بەهێزکردنی پێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا بتوانێ هەمیشە بۆ خزمەتی هاوڵاتیاندا لە ماف و خۆشگوزەرانی و پێشخستندا بۆ داهاتوویەکی هەمیشە رونتر بتوانێ رۆژ بە دوای رۆژ دەستکەوتەکان پتر بکات.

سەنگی پارتی لە بەغدا واتە هێزی جەماوەری کوردستان لە بەهێزی پێگەی سیاسی و نەتەوەیی و بەرگریی لە دەستکەوتەکانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار