١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەوەی کرداری بێ، زۆر قسە ناکات!

سەرچاوە: KDP.info

ھاودەنگ فاروق

پارتی بەرنامەیەکی ڕوون و ڕاشـــکاوی لە ســـەر بناغەی عەقڵانی و واقیعبووندا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاندوە.. هەندێ لایەنیش بانگەشەیان بە پەلاماردان و سووکایەتی و تۆمەت بە ڕکابەرەکانیان دەســـت پێكردوە، بۆ سەرنجڕاكێشـــانی دەنگدەر، خەریکی هۆنینەوەی چیرۆکـــی خەیاڵی و وێناکردنی دنیایەکی جوانن، بێ ئەوەی میکانیزمێکی سیاســـی و ئابووریی ئەوتۆیان لە بەردەســـت بێت، ناوەڕۆک وئەجێندای هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق و پارلەمانی کوردستانیان تێکەڵ کردوە.

کەچی ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراقە نەک کوردســـتان، ئەوان بە هیچ شێوەیەک باسی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵكی كوردستان ناکەن.

بۆیە دەنگدەری كوردســـتان، دەبێ چاوکراوە بن و بەم درووشـــمە بازاڕییانە و بەرنامەی بریقەدار و بەڵێنی بێ ناوڕۆكی ناو چەلەحانێی کەمپینی هەڵبژاردنی هەندێ کەس دەســـخەرۆ نەبن، هۆشـــیار بن و فریو نەخۆن، تەماشـــای گوفتار و کرداری ڕابردوویان بکەن، لە مەحەکی ویژدانی دڵ و عەقڵی گەورەی خۆتانیـــان بدەن، ئاخر هەموو کـــەس ئەهلی پەیام و بەڵێن جێبەجێکار نییە! بەردی زلیش نیشـــانەی نەهاویشتنە!

ئەوی کرداری بێ، زۆر قسە ناکا، چونکە لەبەر کار و خزمەت فریای دروشم و قسەی بێبنەما ناکەوێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار