١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی سێشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوون لە مەتران و پیاوانی ئایینی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری.

لە دیدارەکەدا پاتریارک مار ئاوای سێیەم، وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی بارزان و کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری ، سوپاسی  سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی لەمەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو کورسی پارتریارک کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ شاری ھەولێر گواستراوەتەوە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانە و ئەو پێکەوەژیانەش پێویستە بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بکرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار