پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری

بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا.
ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.
مسعود بارزانی
١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١




