١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ھادی ئەلعامری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ یەکشەممە‌ ٥ـی ئەیلوولی ـی ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانى، په‌یوه‌ندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ھادی ئەلعامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆی بە به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى ڕاگەیاند بۆ گیانلەدەستدانی سێ برازای لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.

سه‌رۆك بارزانى هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى بۆ بەڕێز ھادی ئەلعامری دەڕبری و هیواى خواست خودای مه‌زن گیانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار