16ى ئاب رۆژه پرشنگداره‌كه‌ى شۆڕش و كوردایه‌تى

به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه ئاسۆیه‌كى گه‌ش و پرشنگدارى له میژووى كورد و كوردستاندا هه‌بووه، جیاواز له جوڵانه‌وه و بزووتنه‌وه شۆرشگێڕیه‌كانى پێشتر دیدێكى فراوانتر و گشتگیرى هه‌بووه، قۆناغى كوردایه‌تى له لۆكاڵى و عه‌شیره‌تگه‌راییه‌وه گۆڕى بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ر له زاخۆوه تا خانه‌قین كه‌سایه‌تى به‌هێز و تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو، كه‌ڵه پیاوانى هزرى كوردایه‌تى و شۆرشگێریى له سنورى پارتێكدا كۆكرده‌وه، لێره‌وه به‌ڕابه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر له 16ى ئابى 1946 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دامه‌زرا.
بارزانى نه‌مر ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌بوو له رووى شۆڕش و كوردایه‌تى هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به بناغه‌یه‌كى پته‌و و به هێزێكى به‌رجه‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بێته مه‌یدانى خه‌بات و له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا و به چه‌ند قۆناغێك بگاته ئه‌و ئاسته‌ى دانوستان له گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌و كاتى عێراق بكات به مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دى ئاواتى چه‌ند ساڵه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كاتێكدا دامه‌زرا كه گه‌لى كورد تامه‌زرۆى به‌رده‌وامیدان به خه‌بات و قوربانیدان بوو تا به هۆیه‌وه هه‌نگاوه‌كانى شۆرش تاو بده‌ن و درێژه به بڵێسه‌ى بزاڤى رزگاریخوازى بدرێت.
بارزانى نه‌مر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ى زاده‌ى پشتاوپشتى شۆڕشگێڕى خانه‌واده‌كه‌ى بوو هه‌ر له شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى و شێخ ئه‌حمه‌د و ده‌یان كه‌ڵه پیاوى دیكه‌ى بارزان كه ببوونه فریادڕه‌س بۆ به‌شێك له شۆڕشه‌كانى باكور و باشور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان تا ئه‌وه‌ى بارزانى نه‌مر ده‌بێته به‌شێك له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمارى كوردستان و ده‌بێته به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه، پاش له ده‌ستدانى كۆمارى مهاباد خه‌بات و تێكۆشان له سه‌ر ده‌ستى بارزانى نه‌مر ده‌گوازرێته‌وه بۆ باشوى كوردستان و به تایبه‌تمه‌ندى و ئه‌قڵانیه‌تێكى باڵا و لێزانانه‌وه بناغه‌ى پارتێكى سه‌رانسه‌رى داده‌مه‌زرێنرێت.
گرنگى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌وه‌دایه له هه‌ناوى به‌غداى پایته‌ختى عێراقه‌وه به رۆحیه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى و كوردایه‌تیه‌وه داده‌مه‌زرێت و داواى مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد ده‌كات، سه‌ره‌تا به گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ ڕێكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى خواست و مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد ده‌ست پێده‌كات، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌كو پره‌نسیپى كار رێچكه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى گرتۆته به‌ر گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن و دانوستان گرنگترین هۆكارى مانه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن.
پارتى جگه له كارى سیاسى و هه‌وڵدان بۆ به ده‌ستهێنانى مافه زه‌وتكراوه‌كانى گه‌لى كورد هاوكات چین و توێژه جیاجیاكانى فه‌رامۆش نه‌كرد، قۆناغ به قۆناغ رێكخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كانى دامه‌زراند تا هه‌ر چین و توێژێك بتوانێت له ئاست و ته‌مه‌ن و پێگه‌ى خۆیدا خزمه‌ت بكات و لایه‌نه‌كانى ژیان ببوژێندرێته‌وه بۆ قوتابیان و لاوان یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان و بۆ زانایانى ئایینى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و بۆ ئافره‌تان یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان و مامۆستایانیش له یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستاندا كۆكرانه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستكه‌وتى گرنگ و هه‌نگاوى نوێ بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه دواتر به‌رهه‌مى گفتوگۆكان بێ ئه‌نجام بوون، شۆرش و به‌رخودان بووه كارى له پێشینه و سه‌رئه‌نجام شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلولى لێ به‌رهه‌م هات كه حكومه‌تى ئه‌و كاتى عێراقى ناچاركرد به رازیبون به رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970، وه‌لێ پیلانێكى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى بووه هۆكارى نسكۆ، قۆناغێكى تر‌ى به‌رخودان هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز بوو كه دواتر به‌ره‌ى كوردستانى بووه چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى لایه‌نه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانى راپه‌رین و دواى راپه‌رینى به‌دوادا هات.
ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان ده‌ستكه‌وتى تر، بوون و هه‌وڵ و ماندووبونى خه‌باتى نه‌پساوه و به‌رده‌وامى دواى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه كه له 75 ساڵى ته‌مه‌نیدا تۆمارى كردووه و له خه‌بات به‌رده‌وامه و ده‌ستكه‌وت و سه‌ربه‌رزیه‌كانیشى مێژوویه‌كى پرشنگداره له 16ى ئابى 1946 تا ئه‌مرۆ ده‌دره‌وشێته‌وه.




