١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەید ئەشرەف ئاڵچی پەیامێكى سەرەخۆشیی بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەری باكوور (سەید ئەشرەف ئاڵچی)ـی برای خوالێخۆشبوو (شەرەفەدین ئاڵچی)ـمان پێ گەیشت.

سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەر و وڵاتپارێزی سەید ئەشرەف ئاڵچی و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و جەماوەری باكووری كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم كە خوالێخۆشبوو سەید ئەشرەف ئاڵچی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

١٤ـی ئابی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار