١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەتەکێتی پارتایەتی

سەرچاوە: KDP.info

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

چەند رۆژێکی دیکه پارتی دیموکراتی کوردستان پێ دەنێتە 75 ساڵە، بێگومان چ مرۆڤ یان لایەن یاخوود هەر گرووپ و کۆمەڵەیەك ئەگەر تەمەنی بگاتە سەرووی هەفتا هەوراز و نشێووی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، چونکه ژیان بەمجۆرەیه چەند گەورە بیت، گەورەتر دەبینرێی، چەند گەورە بیت ئەوە شارەزایی له ژیانی رۆژانه و مانگانه و ساڵانەدا وەردەگری، تەمەن واتا دێرینی، تەمەن بەو واتایەی زیاتر له ژیان گەیشتوو.. بەڵام زۆرجارانیش دەبینرێت تەمەن له بچووکیەوە گەورەیه، وەك ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان له تەمەنی ژیانی سیاسیدا هەر لە سەرەتاوە به گەورەیی خۆی ناساندووە، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە به گەورەیی سەیر و تەماشا کراوە، چونکه بەو پێیەی کەسایەتییەکی مەزن و گەورەی وەك مستەفا بارزانی نەمر دامەزرێنەری بووە، بۆیە پارتی له مێژووەوە تا ئەمڕۆ گەورە و گران و سەنگینه، له مامەڵەدا بۆچوون دەخاتەڕوو بەر لەوەی هەنگاو بهاوێژێت بیر دەکاتەوە، بیرکردنەوەیەکی زۆر قوڵ تا دەگاتە ئەنجام، پارتی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی وەك پرێنسیپێکی نەگۆڕ له کاری کوردایەتی پەیڕەو دەکات، بەم بیرە نەتەوەیی و نیشتیمانییەی توانیوێتی ببێتە ژمارە یەك چ له کوردستان و هەروەها لە مامەڵەکردنی دەروەشدا، بڕیاری پارتی وەك پارتەکانی جیهانی مۆدێرن خاوەن یەک بڕیارە، ئەمەش وەك (ئەتەکێتی) کار له کاری خۆیدا پەیڕەوی دەکات، بەو واتایەی (ئەتەکێتی) پارتایەتی و کوردایەتی بۆ گەل و خاك و نەتەوە و نیشتیمانه، ئەو پەیڕەوەش لە لایەن پارتیی وە پارێزراوە، بەو هۆکارەی بڕوای تەواوی به پرسی نەتەوە و نیشتیمان و خاک هەیه و بۆ جارێکیش لەم رێگا و رێبازەدا لای نەداوە.. پارتی خاوەن بڕیارە، له مێژووی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ حەکیم و سرووشتیانه کار بۆ ئەجیندای کوردایەتی دەکات، خاوەن بڕیارە له کاتی سەردەم و گونجاودا، له سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستدا پارتی بڕیاری هەڵگیرساندنی شۆڕشی دا لێی سەرکەوتوو بوو، ئەنجامی شۆڕش ئۆتۆنۆمی بوو، رژێمی ناچار کرد ددانی پێ بنێت، له خواکوڕکی گوڵاندا چۆکی به دوژمندا و نەیهێشیت بگوترێت جەنگی هەشت ساڵەی عێڕاق - ئێران تەواو ئیتر شۆڕشی کورد کۆتایی هات، وای نیشاندا بۆ جیهان کە پرسی کورد بەردەوامه تا دەگاتە ئامانج .. فیدڕاڵی ئەزموونێكی حکومڕانی پارتی خاوەنی راستەقینەی بوو، پارتی لەوەشیان سەلماندی، سەرۆك مەسعود بارزانی فیدڕالیەتی کردە بڕیار و دیڤاکتۆیەك که هەموویانی بۆ ئەم بڕیارە ملکەچ کرد.. ئەوەی تا ژیان مابێت کورد شانازی پێوە بکات ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستانه، ئەویش پارتی وەك بڕیاری مێژوویی سەلماندی که بەڵێ کورد هەر کات دەرفەتی بۆ بڕەخسێت ئەوە دەیسەلمێنێت که له ئاستی ئەم دەستکەوت و مافەیەدایه.. 75 ساڵ مێژوویەکی پڕ سەروەرییە که رێبازی بارزانی وەك هێما و  سیمبول، نەوەک به تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو تەواوی ئەو گەل و ئایین وئاینزایانەی له کوردستاندا دەژین ئەوە متمانەیان به پارتی دیموکراتی کوردستان هەیه، ئەمەش بۆ ئەو مێژووە دەگەڕێتەوە که پارتی به بڕوابوون به خۆی وای کردووە تەمەنی چەند گەورە بێت ئەوە به دڵێکی لاو و گەنجانه درێژه به خەبات و تێکۆشان بدات له پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ و سەرفراز.

 

هەواڵی پەیوەندیدار