چۆن دەتوانن بەم ئەقڵیەتە عێراق بەڕێوەبەرن؟!

ئەسعەد عەدۆ
پێویست بوو هەموومان به پێشوازیكردنی سه رۆكی هه رێمی كوردستان له لایه ن حكومەتی ئێرانی دراوسێ خۆشحاڵ بین به تایبه ت به بەرزكرنەوەی ئاڵای كوردستان، چونكه ئەو نەهامەتییەی میللەتی ئێران تێیدا دەژیت و ئەو دڕدۆنگیەی نێوانمان كه خزمەتی هیچ لایەنێك ناكات پێویست به سیاسەتێكی ئاوا نەرم دەكات تا پێكەوه بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەك ئەو ژیانه بەسەر ببەین، بەڵام زۆر بەداخەوه بۆ دەسەڵاتدارانی مەزهەبی عێراق به بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان كێچیان كەوتۆته كەوڵی! دووریش نییه هەلەی پڕۆتۆكۆڵی دروست بووبێت بەڵام دەبێ دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەوه بزانن كه بەم تەنگە نەفەسیه ناتوانن پارێزگاری له عێراق بكەن! بەڵكو دەبنه هۆكاری دڕدۆنگی نێوان كۆمەڵگای عێراق، ئەگەر ئێوه رێز له تایبەتمەندی ئێمه نەگرن ئەوه دڵنیابن جیلێك له نێوانماندا پەیدابوین كه تەنیا مانای یەك وشەی عەرەبی نازانن!
ئەوە ئێمەین هەوڵدەدەین ئەو مووەی معاوییەی نێوانمان بمێنێ! دەبێ خەڵكانێكی ئێوەش ئەو دەوره بگێڕن، ئەگەرنا هەموو شتێك دەپسێ! كاتێ گلەییه تویتەری(عزت الشابندر)م، خوێندەوە مەندەهۆش بووم چونكه ئەوه كاری وەزارەتی دەرەوەیه! كورد دەڵێ: له من (تایه) له تۆ چ بەڵایه جەنابی (هشام العلوی) بالیۆزی عێراق له هۆڵەندا؟! تێر نەبویت (۱۰) ساڵه دوور له هەموو پرۆتۆكۆڵی دبلۆماسی له دەرەوەی؟! دەتەوێ جەنابی وەزیری دەرەوه قۆناغێكی دیكەت بۆ درێژه پیبدات؟! مشكله نییه بۆ له بری وەزارەت و وەزیر له رێگای كۆمێنت ژەهری خۆت به سەر كورد و ئاڵاكەی دەڕێژی؟ هەر دوێنێ بوو ئەو ناماقولیەت له سەرچوو كه له پیشانگای جوتیاران له هۆڵەندا ئاڵای كوردستانت قەدەغه كرد! ئەگەر رۆشبیری و دەسەڵات بریتی بێت له حقد و كینه و مەزهەببازی خەیاڵتان خاوه. تا ئەو سیاسەته له عێراق پەیرەو بكەن دڵنیاتان دەكەینەوه كه بەرەی (بەڵێ)ی، ریفراندۆم بەرەو سلاڵ هه ڵدەكشێ خانه خراپ!
ئەوەی سەرنجی دونیا رادەكێشێ تۆڕی راگەیاندنی العراق له بری هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران باس له هەلەی پڕۆتۆكۆڵی دەكات!
بمرن، بتڵێنەوه! كه سیاسەت نازانن!
بۆ خۆتان ریسوا دەكەن؟!
بەر له هاتنی ئێوه، ئێمه و ئێرانی دراوسێ بە رەچەڵەك له یەك بەرەبابین، له دابونەریت، له زمان زۆر لێكنزیكترین. هەموومان باش دەزانین ئەم زەمەنەی ئێستاكێ پێوەرە كه ئابوورییه له بەر هێندێ سەركردەكانی ئێمه له ئێوه زیاتر كراوەن و له سیاسەت و ناسینی برا ئێرانییەكان پسپۆرترن، ئێمەی كورد گرێكۆرەی مەزهەبیمان نییه له بری بۆڕیەك دوو بۆڕی بەرەو ئێرانی دراوسێ دەنێرین، ئێمه و ئێران له شەكرمان پێخۆشتره له بری چوار ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕ ببێته چوارده ملیار!
ئەوڕۆ جیهان له نێو باهۆزی عەولەمە دایە. دونیا گۆڕاوه، زۆریش گۆڕاوه! ئێوەش هەر بە ڕبەی دوێنێ دەپێون!




