١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەردانی بارزانی و پەیامی نوێی ئێران

سەرچاوە: KDP.info

ھاودەنگ فاروق

ھەنگاوە هێمن و ژیرانە و دیپلۆماســـییەکانی ســـەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی کوردســـتان، ڕۆژبەڕۆژ پێگەی قەوارەی سیاســـیی هەرێمی کوردســـتان لە ڕوانگەی دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان بڵندتر و چەســـپاوتر دەکـــەن، وا دەکات چیتر وڵاتانی ئیقلیمـــی تەنیا لە دیدگایەکی ئەمنییەوە حکوومەتی کوردســـتان نەبینـــن، بەڵکو بە هۆکاری ئاشـــتی و ســـەقامگیریی ناوچەکە و بەرژەوەندیی دوولایەنە و پێکەوەژیانی میڵەتانی ڕۆژهەڵاتی نێزیک بیبینن.

هەڵكردنی ئاڵای كوردســـتان، گۆڕانێكی دیكەیە لە سیاسەتی ئێران بەرامبەر هەرێمی كوردستان، ئەمەش وا دەکات حكوومەتی کوردستان وەک دیفاکتۆ "ئەمری واقیع" و ناسنامە و تایبەتمەندیی خۆی بناسن و مامەڵەی فەرمیی لەگەڵدا بکەن..

ئەمەش لە حزبە کوردییەکان دەخوازێت، وەک ســـەرکەوتن و دەستکەوتێکی مەزن بیبینن و مەزنتریش بیر بکەنەوە و بیپارێزن. وڵاتانی جیرانی هەرێمی کوردســـتان، بـــە حوکمی جوگرافیا و بەرژەوەندییە سیاســـی و ئەمنی و بازرگانییەکان، لە ســـەر زۆر دۆســـیە و پرســـگەلی جیاواز پێویســـتییان بە یەکتر هەیە، بۆیە پەیوەندییەکان لە ســـەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوســـەنگی چەندە بچێتە پێش بۆ هـــەردوولا گرنگە، هێندەی پەیوەندیـــی بە ئێرانەوە هەیە، کورد زۆرترین نزیکایەتیی لە ڕووی سنوورو مێژوو و شارستانییەت و نەژادییەوە لە گەڵ گەلانی ئێران هەیە، کەلتوورێکی هاوبەش بووەتە هۆی هەبوونی پەیوەندییەکی نزیکی نێوان کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئێران.

بۆیە بـــەم هەنگاوانەی هەرێمی کوردســـتان و ئەگەری هاتنی ســـەرکۆماری نوێێ ئێرانە بـــۆ هەولێر، چـــاوەڕوان دەکرێت، لە داهاتووی نێزیکـــدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردســـتان و کۆماری ئیســـلامی بە ئاڕاستەی باشـــتر و بەهێزتر گۆرانکاریی بەسەردا بێت.

هـــاوكات هەڵكردنـــی ئاڵای كوردســـتان لە تـــاران، پەیامێكی یەكلاكـــەرەوەی كاریگەر بوو بـــۆ گۆڕەپانی سیاســـیی عێراق و زۆرینەی شـــیعە، كە پێـــی گوتن: ئێران ئامادەیـــە دوور لە ئاڵای عێراق، مامەڵە لە گەڵ كوردستاندا بكات، ئەگەر بێت و ئەو زۆرینە شـــیعەیە، لابداتەوە بەرەو قووڵایی عەرەبی و پشـــت لە ڕەهەندە مەزهەبییەكەی بكات، كە ئێســـتا كۆمەڵێك كەســـایەتی و حزبی عێراقیـــی بوونەتە عەڕابی ئەم پرۆژەیە، هاوكات هەڵكردنی ئاڵاكە پەیامی دڵنیایی بوو بۆ هەرێمی كوردستان كە ئێران ئامادەیە وەك قەوارەیەكی سیاســـی، مامەڵەی لە گەڵدا بـــكات، تەنانەت لە دوای ئەگەری پاشەكشەی ئەمریكا لە عێراقیش!.

هەواڵی پەیوەندیدار