١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی فایەق تۆفیق

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی بارزانی و کوردایەتی كاك (فایەق تۆفیق) ناسراو بە(فایقەرەش)مان بیست.

كاك فایەق فەرماندە و پێشمەرگەیەكی رێگەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بووە و لە دوای راپەڕینشەوە لە چەندین پێگەی بەرپرسیاریەتی بە دڵسۆزی و كارامەیی و هەستی بەرزی نیشتیمانپەروەری خزمەتی بە میللەتەكەی كردووە.

پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و رۆحی كاكە فایەق بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٧ـی ئابی ٢٠٢١
 

هەواڵی پەیوەندیدار