١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

دەوڵەتمان نەبوو بۆیە ئەنفال کراین

سەرچاوە: KDP.info

ھاودەنگ فاروق

سی و هەشت سـاڵ بەر لە ئەمڕۆ، حکوومەتی پێشووی عێراق بە شێوەیەکی دڕندانە هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی کۆمەڵکوژ کرد. ئەو ئازار و زوڵمـــەی بەس كورد توانی بەرگەی بگرێت، بێ ئەوەی لەناو بچێت، هەر مایەوە و ســـەربەرزانەش ناســـنامە و ڕێبازی ئازادیخوازی و کوردایەتی خۆی لەدەست نەدا.

"ئەنفـــال" هەوڵـــی گۆڕینی مێـــژوو و جوگرافیا و لێکدابڕین و ســـڕینەوەی ناسنامەی کەسایەتیی نەتەوەیی کورد بوو.... چیرۆکێکی تراژیدیای ڕاستەقینە و تیرۆرێکی سیسـتەماتیک بـــوو بۆ کوشـــت و بڕ و ســـڕینەوەی میڵەتێک بە دڕندانەترین شـــێوە. ئەنفالـــی بارزانییەکان کە یەکێکە لـــە زنجیرە تاوانە تراژیدیاکانی سەر کورد، زامێکی ئەوەندە قووڵە، کەس وەکو ئەو دایکانەی لەم کارەساتەدا جگەرگۆشەکانیان لەدەست دا، نازانن ژانی ئەم برینە چەند گرانە. ئەنفـــال برینێكی قووڵە بە جەســـتەی بارزانییـــەكان و ژانێکی ئەبەدییە بە ویژدانـــی گەلی كوردســـتانەوە؛ مێژوویەكی خوێناوی و پەڵەیەكی ڕەشـــە بە نێوچاوی هـــەر حاكمێكی عێراقەوە کە تا ئەمـــڕۆش میراتگرانی جەڵادەکانی ئەنفال نەک هەر داوای لێبووردنیان لە گەلی کوردستان نەکردووە، بەڵکو ددانی فەرمیشـــیان بەوەدا نەناوە کە حاکمیەتی پێشووی عێراق بەشیکی کوردی بە دڕندانەترین شـــێوە قەڵاچۆ کردووە. بۆیە دەبێ حکوومەتی عێراق کە ئێســـتا کـــورد بەشـــێکە لە پێکهاتەکەی، بـــە فەرمی ئەم تاوانانە بناســـێنێ و داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان بکات و، قەرەبووی ماددیی و مەعنەویی بکاتەوە و، تاوانێکی لەم جۆرە حەرام بکات. بۆ ئەوەی هیچ ڕژێم و حاکمێکی داهاتووی عێراق نەتوانێ ستەمکارییەکی لەم شێوەیە بەرامبەر کورد یا هەر پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بکات.

ئێمـــە ئەنفـــال كراین، چونكە دەوڵەتمـــان نەبوو و هـــاواری میڵەتەكەمان نەدەگەیشتە گوێی خەڵكی جیهان. هەر بۆیە سەركردە نیشتمانپەروەرەكانی كورد، ســـەدەیەكە، بۆ ســـاتێكیش لە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان نەوەستاون و ناوەستن. ئێمەش هەموو هەوڵ و توانامان دەخەینە گەڕ و دەبینە پشتیوانی ئەوانەی لە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستاندان.

هەواڵی پەیوەندیدار