جینۆسایدی بارزانییه‌كان روویدا .. لە 1-8-2021 وە چی بکەین ..؟

د.محمد خدر مولود
38 ساڵ به‌ر له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ 31-7-1983 دا بارزانییه‌كان جینۆسایدكران. ئه‌و رۆژه كه لای ئه‌نجامده‌رانی رژێمی بەغدای حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، مانگی پیرۆزی شۆفینیانه‌ی كوده‌تاچیانه، بە هێمای (17-30ی تەمموز) له كه‌لتووری خۆ (بە پیرۆز زانین) و نەتەوەی تر بە تایبەتیش کورد (بە کەم و نا پیرۆز- اصغر حشرە قاتلە) ئاماژه‌ی پێده‌درێت جینۆسایدکردنی بارزانییەکان ئەنجامدرا.
ئەو پرۆسه به‌دناوه قێزه‌ونه وه‌حشیگه‌راییه کە به نه‌خشه و پلانی وورد و له کلتوور و فه‌رهه‌نگ و هزری نامه‌رد و ترسنۆکانە و دیكتاتۆریانه‌ی به‌غدا دا به سێ قۆناغ و له ماوه‌ی (10- 12 رۆژ) دا پیاده‌كرا و سه‌ره‌نجام هه‌شت هه‌زار(8000) پیاو و خورتی بارزانی‌یان جینۆسایدكران.
بەرنامەکەش پیادەکرا وەحشیگەرایی حزبی ئوومە عەرەبییە واحیدە زاتولریسالە خالیدە، له بەرامبەر بارزانییە سڤیلەکانی كۆمه‌ڵگا زۆره ملێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له (قوشته‌په، به‌حركه، هه‌ریر، دیانا) ئاخێنرابوون بەسەرکەوتوویی ئه‌نجامدرا، تەواوی وڵاتانی جیهانیش لە ئاست ئەم تاوانە مەزنە بێدەنگییان هەڵبژارد.
ئەم وەحشیگەراییەی بەعس له مێژووی كاره‌ساتباری مرۆڤایەتیدا هۆلۆكۆست و ئه‌نفال و کیمیاباران و راگوێزان و جینۆسایدكردنی كوردستانە، له سه‌رده‌می جه‌مسه‌رگیری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە نێوچەوانی ئەنجامدەران و هاوبیرانی و بێ دەنگی جیهانیش لە ئاستیا شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی و چەمکەکانی ماڤی مرۆڤ.
کە سەیری بەرنامە و نەخشە و پلانی بەعس دەکەین کەچی بە بارزانییەکان و کوردستان کردووە، باشتر لە باگڕاوەندی حوکمداریەتی و دەسەڵات و خۆسەپاندنی بەغدای خوێن و تاوان تێدەگەین. هەر لەم دوو خاڵەی خوارەوە هەڵوەستە دكەین:
یه‌كه‌م: هه‌ڵقه‌ناندن و راگوێزانی بارزانییه‌كان به خاو و خێزانه‌وه له زێد و ئاوایی و شار و شاره‌دێیه‌كانی خۆیان و راگواستنی زۆره‌ملێییان بۆ باشووری عێراق و پاشان بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره ملێییه‌كانی (قوشته‌په، به‌حركه، هه‌ریر و باتاس، دیانا) له دوای ساڵی 1975 و نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولدا، خودی پرۆسه‌ی راگواستنه‌كه له گه‌ڵ وێرانكردن و سووتماك كردنی ده‌ڤه‌ری بارزان، له یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به جینۆساید به یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی جینۆساید‌كردن هه‌ژمار ده‌كرێت.
دواتر ره‌شبگیری پیاو و زه‌لام و نێرینه‌ی خورت و جیاكردنه‌وه‌یان له خێزان و خوشك و كچ و ئافره‌ت و ژن و ماڵ و منداڵیان له كۆمه‌ڵگه زۆره ملێییه‌كاندا له شه‌وانی (31ی ته‌ممووز تا 11ی ئابی سالی 1983) دا به پرۆسه‌ی دووه‌می جینۆساید‌كردن هه‌ژمارده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌م پرۆسه‌یه و سه‌ركه‌وتنی به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئه‌نفالچی و جینۆسایدچییه‌كانی به‌غدا دایانڕشتبوو، بووه ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دارشتنی پلانێكی گه‌وره‌ی گشتگیر به مه‌به‌ستی پاكتاوكردن و ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردنی ته‌واوی كوردستان.
پرۆسه‌كه هه‌روا كه‌وته‌وه، دوای جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان، بۆردوومان و جینۆسایدكردنی كۆمه‌ڵگای (زێوه) له‌و دیووی سنوور له 9-6-1985 ده‌ستی پێكرد و درێژه‌ی كێشا، له دۆڵی (خۆشناوه‌تی و شێخ وه‌سان و بالیسانه‌وه تا كیمیابارانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفالكردن لە گەرمیانەوە تا بادینان) به هه‌ر (8) قۆناغه‌كه‌ی و ته‌واوبوونی به پرۆسه‌ی (خاتمة الأنفال) دا.
ئه‌وانه، ئه‌و زنجیره تاوانه نامرۆڤانه وه‌حشیگه‌رییانه‌ن له دوای جینۆسایدی بارزانییه‌كانی قوشته‌په‌وه له مێژووی تازه‌دا بوونه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی قێزه‌ونی ڕه‌شی چڵكنن به نێوچه‌وانی به‌غداوه لكاون.
له یادی 38ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان چی بكه‌ین باشه..؟ بۆ له‌مه‌و دوا چۆن مامه‌له له گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه و ته‌واوی كه‌یسه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالدا بكه‌ین..؟
ئایا هه‌ر ساڵانه و مانگانه و رۆژانه داوای قه‌ره‌بووی یاسایی و ماددی له حكومه‌تی به‌غداوه بكه‌ینەوە..؟ به حكومه‌تی ئێستای كازمیه‌وه‌ش..؟ ئایا هه‌ر چاوه‌ڕوانی قسه و به‌ڵێنی بێ كرداری به‌غدا بین تا ئه‌م كه‌یسه تۆز لێنیشتوانه‌ی سه‌ر ره‌فه‌كانی به‌غدا ده‌جولێندرێن..؟
ئه‌ی ئێمه، له كوردستاندا به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره قوربانی بەخشەکەیەوە، به كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانی ئه‌نفالكراو و جینۆسایدكراوان هه‌ر تاڵاو و مه‌رگه‌مووش بچێژین، هەر فرمێسک و خوێن هەڵڕێژین..؟ یا بە یادکردنەوەی قوربانییانمان لە نێو خەم و قەهر و خەفتا بتلێینەوە، داڕزێین و بپووکێینەوە..؟ مرۆڤی دەروون نەخۆشی سادی و سادیزممان لێ دەربچێ، چێژ لە ئەشکەنجە و ئازار و کارەساتەکان وەرگرین..؟ یا ده‌بێ زیاتر به ئاراسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه‌یسه‌كان بجولێنین..؟
ئەی لە سبەینێوە لە 1-8-2021 وە چی بکەین باشە..؟
ئه‌رێ وا باشتر نییه، لە 1-8-2021 وە كه وه‌فدێ له به‌غداوه دێ یا له‌ده‌ره‌وه دێ، له هه‌ر ئاستێ دابێ له گه‌ڵ تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رمێزی پێشوازی، سه‌به‌ته‌یه‌كی قوربانی پڕاوپڕ له ئێسك و پرووسك و جه‌مه‌دانی و كه‌لوپه‌ل و ناسنامه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدكراوانیشیان له به‌رده‌م دابێ، وه‌ك (مۆنۆمێنتێكی بچووكراوه‌ی هێما و ره‌مز بەخشی لە بیرنەکراو) بێت، تا چاو و گوێچكه‌کانی بەغدا و جیهان پڕكه‌ین له وێنه قێزه‌ونه ناشیرینه وه‌حشیگه‌راییه‌كانی به‌غدا بۆ مافه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ناخیان راچڵەکێنین و پێیان بڵێین: ئه‌رێ رێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هێرۆشیما، رووسیا، کۆمکاری عەرەبی، فارس، تورک، عەرەب، ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی كوردستان چی‌یان له هۆلۆكۆست كه‌متره..؟
هەولێر 31-7-2021




