١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

پەکوف لەم ھەموو بوختانچییە!!

سەرچاوە: KDP.info

غازی حەسەن

لەم رۆژانەی دوایدا خوا بۆ هەندێک کەسی دا، پەکەکە کەتنێکی دیکەی لە پێناو بەدیهێنانی هەندێک ئامانجی خراپی گومانلێکراوانە کرد. ئەمە هیچ کێشەیەک نییە، پەکەکە لەدوای راپەڕین و پێش راپەڕینیش هێزە کوردییەکانی باشور و قەوارەی هەرێمی کوردستانی بەپاشڤەڕۆ و دەستکردی عەشائیری و دەرەبەگی وەسف دەکرد، بۆیە راشکاوانە دەیگوت دەبێت ئەم هێز و ئەزموونە تەفروتونا بکەین، بۆ ئەوەی هێزی شۆڕشگڕیی تێدا دەسەڵاتدار بێت، مەبەستیان خۆیان بکەنە کوێخا و دەمڕاستی خەڵک. لەکاتێکدا ئیدارە و یاسا و دەوڵەتداری قەتاوقەت لەگەڵ شێواز و ستراتیژی شۆڕشگێڕی چەکدارانەی تۆڵەستێن یەکناگرێتەوە. 

لەم رۆژانە هەندێک قورمیشکراوی بەناو سیاسی و رۆژنامەنووس و شڕۆڤەکار وەکو ئەوەی هەنگوینیان لەدار دۆزیبێتەوە، دەستیان بەبوختان و هۆنینەوەی شتی سەمەرە کردووە، هەموو بوختانەکانیش بۆ ئەوەیە بڵێن "پارتی دیموکراتی کوردستان" شەڕ لەپێناو تورکیا دژی پەکەکە دەکات، وەکو ئەوە "پارتی" هێزی چەکداری داگیرکارانەی ناردبێتە دیاربەکر و بیەوێت پەکەکە لەوێ لاواز و تونا بکات. ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەلمانیا کردەوەکانی (پەکەکە)یان ریسوا کرد و تۆمەتباریشی دەکەن بەوەی هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، کەچی بوختانچییە لەخۆ گۆڕاوە رقهەڵگرتووە، نیمچە سوعبەچییەکان دەڵێن نەخێر و نەخێر پارتی دەیەوێت شەڕ دژی پەکەکە بکات، یان هەندێکی دیکە دەبێژن خاکی کوردستان فرۆشراوەتە تورکیا..!

لەهەمان گاڤدا خودی پەکەکە دان بە تاوانەکانیان دەنێن، کەچی بەشێکی میدیاکانی سلێمانی دەڵێن نەخێر، پەکەکەش درۆ دەکات، پارتیی هێرشی کردووە و پێشمەرگە بە چەکی تورکیا شەهید بوون! پەکووف پەکووف لەم هەموو بوختانە زەقانەی بە نوێژی نیوەڕۆ دەکرێت! ئەم برادەرانە بوختانێک دەکەن، دڵنیام خۆشیان پێکەنینان بەخۆیان دێت،

دوور لە چاوی سانسۆرچییەکان و ئەوانەی چاودێریان دەکەن، هەر خۆیان گاڵتە بە قسەکانی خۆیان دەکەن.

سەرچاوەی هەموو ئەو فیتنەچییەتییە یەک کونەبا و شتە، وشەکان و زانیاریی و وشە و دەستەواژە و گوتار و دەربڕین و تەنیا فاریزەکانیشان هەمووی وابەستەی یەک سەرچاوەی کورتبینە.

ئێمە هەموومان دەزانین ئەم سەرچاوەیە کێیە و چییە و بۆچی و لەداخی چی وا دەکات، بەڵام سەیر لەوەیە ئەو بوختانچیانەی وشەی کوردی بەکاردەهێنن، لەبەر کورتبینی و نزمی ئاستی بیرکردنەوە و رقوکینە و هەناسەبڕکێکانیان پێیان وایە، کەس نایانبینێت و هەستیان پێ ناکات و نازانن لەکامە کانیاوی قوڕاویی بۆگەنبوو ئاو دەخۆنەوە. هەندێک داوای ئەوە دەکەن شەڕی براکوژی نەبێت! لۆژیکە دەبێت هەموو کوردێکی دڵسۆز دژی داگیرکاریی و شەڕی براکوژی بێت، بەڵام لۆژیک ئەوە نییە داوای روو نەدانی کارەساتی لەم جۆرە بکەن، بەڵکو لۆژیک و ویژدان ئەوەیە رێگری لە پەکەکە بکرێت، خاکی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی کانتۆن و حکوومەتۆکەی نێو ئەشکەوت و باج سەندن لە هاووڵاتیان و ئاوارەکردنی دانیشتووی گوندەکانی سنوور و دەرفەت دانە داگیرکەران و کلکگرێدان و لەگەڵ حەشدی شەعبی و شتی دیکەش دژی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنێت. هەقە، سەندیکای رۆژنامەنووسان، دادگا و یاسا رێگری لەم هەموو بوختانە ئاشکرا و راشکاوانە بکەن، کە وەکو بەنزین بەر ئاگری دەستدرێژییەکانی پەکەکە دا دەکرێن، ئەمەش تەنیا بەیەک ئامانج گوایە "پارتی و دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێم" دەیەخنە ژێر بەرپرسیاریەتی و بەم قسە و گوتارانەیان پارتی تێکدەشکێنن.

ئەوەی من دەیبینم ئەم بوختانانە نەک بەشێکە لە پڕوپاگەندەی پەکەکە و هاوکار و تەنیا هەندێکیان ریشەییەکی دوژمنکارانەی پیسیشی لەخۆگرتووە، بەڵکو هاندەر و هاوکار و رێگەخۆشکەریشە بۆ ئەوەی پەکەکە و هاوکارەکانی پەکەکە فووی پتر لە ئاگری دووبەرەکی و شەڕی براکوژی بکەن..!

ئەوانەی لەخەمی روونەدانی براکوژین، پێویستە واز لە فیتنەچیاتی و بوختانچیەتی بهێنن، داوا بکەن پەکەکە بێتەوە هۆش و واز لە خاکی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی داگیرکاری بەمەبەستی سوتماکی ھەموو دەستکەوتەکان و قەواری ھەرێم و بەدیھێنانی خەونی داگیرکەران بێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار