١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5 ی حوزەیرانی 2021 سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار