١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەماوە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد مەنفی پارێزگاری سەماوە كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و باروگوزەرانی خەڵك و ڕەوشی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەماوە. هەروەها پارێزگاری سەماوە سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد كە هەردەم بایەخی تایبەتی بە بارودۆخی پارێزگای سەماوە و پارێزگاكانی تری باشووری عێراق داوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گرتنەبەری ڕێگەی لێكتێگەییشتن و هەماهەنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار