١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

دەستور و هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

عارف روشدی

هەرێمى کوردستان دەسکەوتى خەباتى خەلکى کوردستان و هێزە نیشتیمانپەروەرەکانیەتی، پاراستن و پێشخستنى ئەرکى هەرە پێشینەى کۆمەڵانى خەڵک و دەزگا فەرمییەکانى حکومەتە، ئەرکێکى هەرە سەرەکى بریتییە لە برەودان بە پرۆسەى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە و بەستنەوەیانە بە وەزارەتى پێشمەرگە دوور لە دەسەڵاتى حزبی.

کۆنفرانسی (یەکریزى و دەستور) دەرگای واڵاکرد بۆ ئەوەى چیتر هیچ هێز و لایەنێک نەتوانێت خۆى لە ئەرکە نیشتیمانییەکانى بدزێتەوە.

دەبێ لێبڕاوانە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵى نووسینەوەى رەشنوسی دەستور بن. دەستورێکى مەدەنى، تاکو ببێتە چوارچێوەیەکى یاسایی بنەڕەتى بۆ بەرێوەبردنى هەرێم، و دەستنیشانکردنی هێڵ و سنوری لە نەبەزاندن هاتوی بەرژەوەندە باڵاکانی گەل و هەرێمەکەمان، هەروەها مافی یاسایی جوڵەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەر پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و رێکخراوەیی، دەستور بو تەواوى خەڵکى کوردستانە نەک لە پێناوى خواستى بەرتەسکی کەس و حزبێکدابێت، هەر وەک (سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت) ئاماژەیان پێکرد و زۆربەی بەشداربووانیش پشتگیرییان کرد لەو ئاراستەیە.

بۆیە پێویستە هەموو لایەک بەتایبەتى هەندێ (ئەندام پارلەمان و بەرپرسی حزبی) بەرپرسانە هەڵسوکەوت و قسە بکەن، ئیتر بەسە هەوڵدان بو دووبەرەکى و لێکترازان، هەر لایەنێک بیانو بێنێت و هەوڵى زەقکردنەوەى کێشە و گرفتەکان بدات، دیارە بەشدارە لە هەر مەترسییەک رووبەڕووى هەرێمەکەمان ببێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار