١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی وخێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە پێویستی دەستگرتن بە بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی کرایەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە لەم دیدارەدا فازل میرانی سکرتێر و هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار