١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

٥٩ ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی و قسەکەی تۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمریکا

سەرچاوە: KDP.info

د. ھێمن ھەورامی

ئەمرۆ ٢٠ ی ئایار، دروست ٥٩ ساڵی رەبەقە بێ دابڕان، سەرۆک بارزانی پێشمەرگەیە. جەنابیان لە زۆر بۆنە و لێدواندا هەمیشە جەختی لەوە کردۆتەوە کە گەورەترین پلەو پایە و شانازی ئەوەیە پێشمەرگەیە.

لە گەرمەی شەڕی بەرگری لە کوردستان لە تیرۆریستانی داعش، هەر لەسەرەتاوە جەنابی سەرۆک وەک سەرۆکی هەریمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە مەیداندا و لە نزیکەوە سەرپەرشتی بەرەکانی شەڕ و هەلمەتەکانی پیشمەرگە و وردەکاری نەخشەو پلانە سەربازییەکان و دابینکردنی پیداویستییەکانی بەرەکانی دەکرد. لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ جەنابیان میحوەری رۆژئاوای دیجلەی بەسەر دەکردەوە کە ئەمریکیەکان داوایان کردبوو شاندیکیان دێت و دەیانەوێت لە نزیکەوە جەنابی سەرۆک ببینن.

کات دانرا کە رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ بوو، لە بارەگای فەرماندەیی دهۆک شاندەکە ببینێت.

تۆنی بلینکن کە ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە ئەو کات راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جۆزیف بایدنی جیگری سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بوو و سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد و ستیوارت جۆنز بالێۆزی ئەمریکا بوو لەگەل برێت ماکگۆرک و کونسولی ئەمریکا ئەندامی شاندەکە بوون.

پاش بەخێرهاتنیان لە لایەن جەنابی سەرۆک بارزانییەوە، تۆنی بلینکن بە گەیاندنی سڵاوی ئۆباما و بایدن دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: جەنابی سەرۆک، زۆر بابەت هەیە کە قسەیان لە سەر بکەین بە تایبەتی دوا پەرەسەندنی شەری داعش و مەلەفی پێکهێنانی حکومەت لە لایەن عیبادی و پیداویستییەکانی پێشمەرگە و رۆڵی سوننەکان لە پرۆسەکە، بەلام دەمەوێت بە جەنابت بڵێم کە چوومەوە یەکەم شت بە باراک ئۆباما و بایدن بڵێم ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی گەنجتر بووەتەوەو تەندروستییەکی باش و وزەیەکی فراوان و چالاکیەکی زۆری پێوە دیار بوو لە چاو جاری پێشوو کە لە ٢٠١٢ لە ئۆفیسەکەی خۆی لە سەرۆکایەتی هەریم لەگەڵی کۆبووینەوە. دەکرێت نهێنی ئەمەمان پێبڵێیت.

جەنابی سەرۆک لە وەڵامدا، بە خەندەیەکەوە وتی: ئاخر ئێستا گەروامەتەوە ئیشە ئەسلەیەکی خۆم کە پێشمەرگایەتییە و ئەم کاری پێشمەرگایەتیەم لە هەموو پۆست و ناونیشانێک لا پیرۆزترە. سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەرگری لە کوردستانم لە کاری ناو ئۆفیس لا پیرۆزترە بۆیە شانازی بە پێشمەرگە بوونی خۆمەوە دەکەم و هەر ئەمەشە وزەو چالاکی و بەردەوامی زیاترم پێدەبەخشێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار