١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی پەنجا و نۆ ساڵەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەبۆنەی پەنجاو نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم كە سوپاسی ڕۆڵی بەرزی مامۆستایان بكەم لە بڵاوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان لە گشت قۆناغەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا. ئەوەشمان هەردەم لەبەرچاوە كە لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا مامۆستایانی كوردستان خۆنەویستانە و فیداكارانە هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست. سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی مامۆستایانی كوردستان دەكەم و ئێمە هەموومان خۆمان بە قەرزاری مامۆستایان دەزانین.

هیوای بەردەوامی و سەركەوتن بۆ هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

١٥ـی ئایاری ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار