سەرۆك بارزانی: لەیلا قاسم لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەیلا قاسم سیمبۆلی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
لەیلا قاسم سیمبوڵی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بكات و دەستبەرداری بیروباوەڕی بێت و، خۆی نەچەماند.
لە یادی چل و حەفت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.




