سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
__2021_04_14_h15m21s42__ER.jpg)
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی چوارشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢١ لەیادی سی و سێ ساڵەی ئەنفالدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماریی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
( تاوانی ئەنفال یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی ڕژێمی پێشووی عێراق و، بەڵگەی مەزلوومییەتی گەلی کورستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا. ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی حکوومەتی عێراقیشە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە گەورەیە بکات.)




