١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر(حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی)ـم پێ گەییشت. حاجی عەبدوڵڕەحمان لە بنەماڵەیەكی قارەمان و كوردپەروەر و كەسێكی نزیكی جەنابی بارزانیی نەمر بوو و لە دەڤەری باڵەكایەتی خزمەتی زۆری شۆڕش و پارتی كردووە و ڕۆڵی باڵای لە یارمەتیدانی شۆڕش لە گشت قۆناغەكاندا هەبووە و هەمیشە كەسێكی خۆشەویستی ناو جەماوەر و سەركردایەتیی شۆڕش بووە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی تێكۆشەری خوالێخۆشبوو حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی و كەسوكار و ئاشنایان و جەماوەری خۆشەویستی باڵەكایەتی و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە ڕاجعون

مسعود بارزانی
١٠ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار