په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی به بۆنە‌ی ٦٢ـه‌مین ساڵیادی به‌ئاشكرا ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی(خه‌بات)

به‌ناوی خودای مه‌زن و میهره‌بان
به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات
سڵاو و ڕێز...
به بۆنە‌ی یادی ٦٢ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی(خه‌بات)، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا، هەمیشە رۆژنامه‌ی(خه‌بات) مینبه‌رێکی رەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە. ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسییە. رۆژنامه‌ی(خه‌بات) له ریزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه راستگۆیانه كاری له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و رۆشنبیری‌دا كردووه.
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی و سوپاسمان بۆ یه‌ك به یەكی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه‌یه، هیوای سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
٤ـی نیسانی ٢٠٢١




