١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، نەمانی یەكجارەكیی هزری تیرۆر و توندڕۆیی. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

 

مەسعود بارزانی

٣ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار