١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی: خەبات و تێكۆشانی كەرەمێ سەیاد سەر مەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ كۆچی دوایی كه‌ره‌مێ سه‌یاد، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت: كه‌رەمێ سەیاد بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ و ماندوونەناسانە كاری بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی و بەڕێوەبردنی رادیۆی یەریڤان كرد و رۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی لە ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو. خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و رۆژنامەنووسی نیشتیمانپەروەری كوردی ئەرمەنستان (كەرەمێ سەیاد)ـم بیست. كەرەمێ سەیاد بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ و ماندوونەناسانە كاری بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی و بەڕێوەبردنی رادیۆی یەریڤان كرد و رۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی لە ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو. خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵانی كەرەمێ سەیاد و هاووڵاتیانی كوردی ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

هیوای سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و رۆحی كەرەمێ سەیاد شاد بێت.

 

مسعود بارزانی

٢٨ـی ئاداری ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار