١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ـی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا وەزیری دەرەوەی قەتەر سڵاوی ئەمیری قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی هەبوو بۆ گەشەسەندن و سەقامگیریی هەرێم و، ڕایگەیاند كە لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر باش بۆ سەرمایەگوزاری هەیە. ئەوەشی خستەڕوو كە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەبێتە زەمینەیەكی باش بۆ كاركردن لەسەر ئەو دەرفەتە ئابووری و سەرمایەگوزارییانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن. هیواشی خواست كە پەیوەندییەكانی هەردوولا گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت.

لای خۆیەوە سەرۆك وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار