١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

14ی ئادار رۆژی پەند و وانەكان

سەرچاوە: KDP.info

فازل میرانى

14ی ئادار رۆژێكی پرشنگدارە و هەڵگری گەلێك واتا و پەند و وانەیە، رۆژی لەدایك بوونی بارزانی نەمر باوكی رۆحیی گەلی كوردە. بارزانی نەمر هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە دلی گەڵی كوردستان دا ژیاندەوە. ئەو متمانەی گەڵی كورد و گەڵانی دیكەی بەدەست هێنا، بەوەی كەسایەتییەكی سینگ فراوان بوو لەگەڵ بیرو بۆچوونە جیاوازكان. 

هەروەها زۆر پێداگیربوو لە سەر ئەوەی شەڕی چەكداریی نێوان بزاڤی رزگاریخوازی كورد و حكوومەتەكانی عیراق نەبێتە شەڕی نێوان هەردوو گەڵی كورد و عەرەب و ئەم هەڵوێستەی بارزانی نەمر بووە مایەی دروست بوونی پەیوەندییەكی بەهێز و دۆستانە لە نێوانی هەردوو گەلدا، بەمەش بارزانی بووە رووگەی جیهان و جێ هیوا و ئاواتی هەموو كورد.

بارزانی نەمر كەسایەتییەكی ئاشتیخواز بوو، ئەو سەركردە و رابەرێك بوو كە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو شكۆ و سەربەرزیی گەڵی كورددا تەرخان كرد. بارزانی رۆڵەی نەتەوەیەكە كە گیرۆدەی مەرگەسات و كارەسات بوو، وهاوكات نەتەوەیەك كە خاوەن گەلێك داستان و نەبەردی قارەمانانەیە لە رووبەرووبوونەوەی دۆژمنانی كورد.

بارزانی رۆڵەی ماڵباتێكی شۆڕشگێڕە كە هەرگیز رازی نەبوون لە سایەی نێزەی داگیركەراندا بژین و رەت كەرەوەی زوڵم و زۆرداری و دامەزرێنەری رێبازێكی دروست بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی گەل و ئایینە جیاجیاكان لە كوردستان بوو.

سڵاو لە رۆحی پاكی بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لە یاد و هەموو تێكۆشەران و رێبوارانی رێبازە پیروزەكەی و هەموو ئەوانەی بە پرەنسیپ و كەلتووری نەمری ئەو سەركردەیە پەیوەستن، نەمری بۆ شەهیدان و هەموو ئەوانەی كە لە پێناوی كوردستاندا گیانیان بەخشی. 

بژی كورد بژی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار