ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ولێر جیهانی هه‌ژاندن ..

د.محمد خدر مولود
كوردستانیان، له هه‌موو جیهان وه‌ك هه‌ولێرییه‌كان شاری هه‌ولێرییان خۆشده‌وێت و وه‌ك بیلبیله‌ی چاویان ده‌یپارێزن، نه‌ك هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له شاره هه‌ره دێرینترینه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی كه ژیانی تێدا به‌رده‌وام بێ.
به‌ڵكو هه‌ولێر سومبولی سیاسیی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون، به‌رخودان و خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌ی كوردستانه و قیبله‌نومای ئازادیخوازان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و لێبورده‌یی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه، پایته‌خت و ناوه‌ندی بریاری سیاسیی كوردستانه.
ئه‌مرۆ رۆژی پێنجشه‌ممه 11-3-2021 یه، كوردستانیان و هه‌ولێرییه‌كان، له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خاوخێزانیان سه‌رفرازانه یادی 31 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ده‌كه‌نه‌وه، یادی 51 ساڵه، نیوسه‌ده‌ی به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ له مافی نه‌ته‌وه‌یی 11ی ئازاری 1970 ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روا نه‌فره‌ت له رێككه‌وتنی 6ی ئازاری 1975ی جه‌زائیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌پرسن، ئه‌رێ تاران، به‌غدا، ئه‌نقه‌ره، دیمه‌شق كوا سه‌دام حسین .. ؟؟ ئه‌ی شا ره‌زا په‌هڵه‌وی چی لێ هات ..؟ ئه‌ی هه‌واری بومیدیه‌ن ..؟
وا خاوخێزانه كوردستانییه‌كان، وه‌ك خاوخێزانه هه‌ولێرییه‌كان، یادی ساته شوومه‌كانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال و جینوساید ده‌كه‌نه‌وه و نه‌فره‌ت دوای نه‌فره‌ت بۆ ئه‌نجامده‌رانی ده‌نێرن. له‌هه‌مان كاتدا سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌رانه مۆمێكی دیكه‌ی گه‌ش بۆ یادی له‌دایك بوونی 105 ساڵه‌ی سه‌رۆك و رابه‌ریان، باوكی كورد مسته‌فا بارزانی ده‌نێرن رۆژی له‌دایك بوونی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی ( جبل الاشم )ه، مسته‌فا بارزانی ناونیشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه رۆژی 14-3 پیرۆزتر ده‌كه‌ن، رۆژی له‌دایك بوونی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی كه قبوڵی نه‌بوو ( كورد سه‌پانی باوكی كه‌س بێ ) به‌رزو پیرۆز راده‌گرن.
كه كورد سه‌پانی باوكی كه‌س نه‌بوه‌و نابێ، ترس له پوولێكی 2:5 سم بۆ به‌غدا، تاران، ده‌بێ فۆبیایی چی بێ وا زراوڕێژی كردوون پوولێك بۆ رێزلێنان له هاتنی میوانی مه‌زن پاپا فره‌نسیس پاپای فاتیكان و باوكی روحی مه‌سیحیه‌كانی جیهان دیزاین كرابێ، ده‌بێ بۆ دیزاینه كه‌ی وا مه‌ترسی هێن بێ ته‌خت و تاراجییانی هێنابێته هه‌ژان ..!! .
پاپا فه‌ره‌نسیس سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوانه گه‌رایه‌وه فاتیكانی ئیتالیا، له‌وێوه جارێكی تر سوپاس و سڵاوی رێز و په‌یامی برایه‌تی بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی و حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان و پایته‌ختی لێبورده‌یی نارده‌وه.
به‌ڵام فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ر له هه‌ولێره، هه‌ر له پایته‌خته ناوداره جوانه‌كه‌ی ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی و لێبورده‌ییه.. كۆته‌ڵه‌كه‌ی هه‌ر له‌به‌رزییه‌وه‌یه، له پشته‌وه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیس سڵاوی به‌خێرهاتن و سه‌رفرازی به‌رزكردبۆوه.
ئێره هه‌ولێره، یاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرییه، له دیزاینی باگراوه‌ندی پووله‌كه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیس دا مێژووی نزیك و دووری لێ ده‌خوێندرێته‌وه، له مێژووی نزیك دا، هه‌ر دوێنێ بوو، له‌م یاریگایه جارنامه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یێندرا، تیله‌رسه‌ن و مه‌كگۆرك له‌ته‌شكی ته‌ڕیخۆیان هه‌ڵدا، رابه‌ری كوردستان مه‌سعورد بارزانی خۆی شه‌رمه‌زاری مێژوو و خوا‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌كرد، بوێرانه په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رخودان و خۆ نه‌چه‌ماندنه‌وه‌ی راگه‌یاند.
ئێره هه‌ولێره، كوردستانییان شانازی به سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیس ده‌كه‌ن وپایته‌ختیش له لاپه‌ره‌ی زێرینی خۆیدا به هێلی درشت رۆژان و ساته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی تۆماركردوه. ئێوه‌ش له به‌رامبه‌ر پوولێكی دوو سانتیمه‌تر و نیووی فۆبیا گرتوونی و هه‌تره‌شتان چووه.
ئێره هه‌ولێره، كوردستانیان و هه‌ولێرییه‌كان وا یادی په‌نجاویه‌ك ساڵه‌ی رێككه‌وتنی یازده‌ی ئازاری 1970و یادی سی و یه‌ك ساڵه‌ی راپه‌رینی یازده‌ی ئازاری 1991 ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن و به گیانی پڕ له به‌رخودان و هزری هۆشیاری و ئیراده‌ی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه و ده‌ست به‌ردارنه‌بوونی مافه‌كان، یادی 11ی ئازار پیرۆز ده‌كه‌ن.
11-3-2021
هه‌ولێر




