١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەرشاك مانۆكیان كونسوڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر پێزانینی هەبوو بۆ ماندووبوون و خەباتی مێژوویی سەرۆك بارزانی لەپێناو ئازادی و مافەكانی گەلی كوردستان و هەروەها ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.

تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار