١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

تیشکی ڕاستی بە بێژنگی درۆ ناگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا

لای هەموو جیهان یٔەو ڕاستییە هەر زوو یٔاشکرا بوو کە هۆکاری سەرەکی وەرچەرخانی تیرۆریستانی داعش بە فیتی نەیارانی کورد بوو بەرەو هەرێم، چونکە هەرێم ببوو بە سیمبولی بەرەوپێشەوەچوون و پێکەوەژیانی نەتەوەیی و مەزهەبی لە عێراق و ناوچەکەدا و هەنگاوی گورج و خێرای دەنا کە دەبووە جێی سەرنج و بایەخی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و وا چاوەڕواندەکرا کە یٔەم نموونە سەرکەوتووە ببێتە بەرنامەی یٔەوانیش و کاری لەسەر بکەن بۆ بنیاتنانی عێراقێکی فیدڕاڵ و دیموکراتی و شارستانی.

کاتێکیش هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشمەرگەی دێرین سەرۆک بارزانی، بەرەنگاری یٔەو هێرشە دڕندانەیەی داعش بووەوە کە دەیویست مێژوو بگێڕێتەوە بۆ دۆخی جەهالەت و یٔەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەستهێنرابوون تێک و پێک بدات و لەو هەڵمەتەشدا پێشمەرگە توانی سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک بەدەستبهێنیت، یٔەوا دوژمنان و نەیارانی کورد بەهەموو شێوەیەک دەیانەویست لە بایەخ و گرنگی یٔەو سەرکەوتنانەی کەم بکەنەوە و بچووکی بکەنەوە و رۆڵی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی لەو بەرەنگارییە مێژووییەدا بشێوێنێ و بۆ یٔەو مەبەستەش پەنا بۆ هەموو سیناریۆ و چەواشەکاری و درۆ و دەلەسە بەرن.

فەرموون یٔەوەتا لە یٔێران فیلمێکی بازاڕی و کەم یٔەرزش و درۆ و چەواشە بڵاو بووەتەوە کە دەیەوێ راستییەکان بشارێتەوە و رووداوەکان بەجۆرێک نیشان بدەن کە هەستی دوژمنکارانەی خۆیان و نەیارانی یٔەم گەلە کۆڵنەدەرەی پێ تێر بکەن.

یٔێمە لە کاتێکدا سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان و هەموو یٔەو لایەنانەی کە دەستی یارمەتییان لەو جەنگە پیرۆزەدا کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە ڕابەری سەرۆک بارزانی لەباتی هەموو جیهان خستە یٔەستۆ و لەو پێناوەشدا (1921) شەهید و (10757) بریندار و (63) دیل و بێ سەروشوێنی دا، دەکەین، یٔەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەش دەخەینەڕوو کە یٔەوکارە مەزنە بە بێ گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستان نەدەهاتە دی.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە قارەمانەکان و شکۆ و سەربەرزی بۆ پێشمەرگە نەبەزەکان و سەرشۆڕی و نەفرەتیش لە نەیاران.

هەواڵی پەیوەندیدار