ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌یه به‌غدا تێكه‌وت وئێران و ئه‌مریكا به‌ڕه‌وانییان بێت

د.محمد خدر مولود
وا له‌م شه‌وه‌وه، شه‌وی 25\26-12-2020وه په‌رده‌ی دووه‌می سیناریۆی كه‌وتنی به‌غدا ده‌ستی پێكرد كازمی سه‌رۆك وه‌زیران هۆشداری به چه‌كدارانی ده‌وڵه‌ته (فه‌لتانه ئه‌منیه‌كه‌ی) ده‌دات، چه‌كداران تووندتر له‌و، هۆشداری به كازمی و حكومه‌ته‌ی به‌غدا ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌م شه‌وه‌ی به‌غدا، شه‌وی 25\26-12-2020 هاوكاته له‌گه‌ڵ بۆردوومانی هه‌میشه‌ی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدای ناوچه‌ی سه‌وز و وه‌رسووڕانه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا.
هه‌روا له ناوخۆیش هاوكاته له‌گه‌ڵ یارییه به‌رده‌وامه‌كه‌ی به‌غدا و شیعه‌ی باڵاده‌ستی عێراق به بودجه‌و مووچه‌ی خه‌لكی كوردستانی عێراق و حكومه‌ته خۆراگره به‌هێزه‌كه‌ی.
له‌كاتێكدا خه‌ڵكی خۆراگر‌و هوشیاری كوردستان و حكومه‌ته ئه‌زموونداره‌كه‌ی له مێژه له سیاسه‌تی پشی پشی و دنه‌دانی واشنتۆن و تاران تێگه‌یشتوون. له‌وه‌ش گه‌یشتوون كه چۆن به‌غدا وه له ناوچه‌ی سه‌وزی سه‌ر روباری دیجله‌وه، له باغی دادی وێرانه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی حوكمی( ره‌شید ..!!)دا پشكی كوردی له سه‌رۆك كۆماردا هه‌ر ته‌نسیبه و له 2004 وه بۆ ده‌م به‌سته‌یی و چاوبه‌سته‌یی (پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی ده‌ستووری ..!! ) په‌یڕه‌وكراوه.
ئه‌مریكا و ئێران، له گۆڕه‌پانی به‌غدادا جیهانیان غافڵگیركردووه. له بنه‌وه، له باگڕاوه‌نده‌وه، له‌ودیوی په‌رده‌و ئه‌كرانی تیڤی و میدیاكانه‌وه، به به‌رچاوی رووس و چینییه‌كان خه‌ریكی پشی پشی و سۆزداری سیاسین ومافی خه‌ڵكه به‌ش مه‌ینه‌ته‌كه‌ی به‌غداو عێراقی عه‌ره‌بیش پاش خۆبسمیل كردنیان له گه‌رماوه خۆشه‌كه‌ی به‌غدا، ده‌رژێته ناو ئاوی روباری دیجله‌وه.
ئای به‌غدا.!! ئه‌وه (یا دجله الخیرات) بۆ هه‌میشه بۆگه‌نییه و زۆنگاوه؟ وه‌لێ له‌سه‌روچاوه‌ی دا له كوردستانه‌وه، له مێرگی ئارامه‌وه چه‌نده زوڵاڵ و خاوێن و باوێن هه‌ڵده‌قوڵێ. هه‌ی ئاهی ئاو و هه‌واو گه‌نم و دانه‌وێله‌و سه‌به‌ته‌ی خۆراكی كوردستان بتگرێ. كوا مافی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌نم و جۆی جوتیارانی كوردستان ..؟ كوا موچه‌و بودجه‌و قوتی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران..؟
پێناچێ سیناریۆی ئێران و ئه‌مریكا له‌م شه‌وه‌دا، دوابزمار بێت له تابووتی به‌غدا بدرێت و عێراقی هه‌لا به‌هه‌لابوو بكه‌وێته ئه‌و گۆڕه‌و ببێته قه‌شمه‌رجاری منداڵانی ده‌رودراسێ .
چونكه چ عێراق، چ ئێران، چ ئه‌مریكا كه هه‌رسێكیان ناسنامه‌ی ململانێ و پشی پشی سیاسی و دنه‌دانی یه‌كتریان لای خه‌ڵكی هوشیاری هه‌رێمی كوردستان دیار‌و ناسراوه، بۆیه له‌یاریی نێو سیناریۆكه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن و له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری تردا په‌رده‌ی دیكه‌ی سیناریۆكه درێژه‌ی ده‌بێ بۆ ته‌گه‌ره‌ی تر‌و بابه‌تی گه‌رمی رۆژڤی میدیایی .
به‌غدا، تاران، واشنتۆن، ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كه و كه‌له پووشه پۆڵاینه هه‌ردوو ده‌م تیژه‌كه، ئه‌و كه‌له‌پووشه‌یه كه پشتی حوشتره‌كه‌ی به‌غدا بشكێنێ، مافه ده‌ستووریه ڕه‌واو بێ منه‌ته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌و مافانه، نه سیناریۆ بۆدارێژراوی پێش وه‌خته‌ن، نه‌ده‌رهێنانی ده‌ستی ریژیسۆری سیاسیین مافێكن سروشتكرده و ژیانكرده‌ن له وڵاتێك دا گه‌ر بیانه‌وێ به‌كرده‌وه، له خه‌می مانه‌وه‌ی عێراقی مه‌زن دابن به یه‌كگرتوویی ده‌بێ ملی رێگای هه‌ولێر بگرنه به‌ر.
گه‌ر نا، هه‌لا به‌هه‌لابوون و پارچه پارچه بوونی عێراق و به‌غدا، نزیكه و دوورنییه، هه‌ولێری ده‌م به‌خه‌نده‌ش دواجار، پڕبه‌ده‌م پێ ده‌كه‌نێ .
هه‌ولێر 26-12-2020




