١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 9ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوو لە دەیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات و ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ڕۆبێرت واڵەر كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان خرانە بەر باس و گفتوگۆ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و هەورەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی ئەمەریكا لە یارمەتیدان و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر كردەوە.

شاندی میوان پشتگیریی ئەمەریكای بۆ بەردەوامبوونی دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا  چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور ڕاگەیاند.

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوانیان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار