١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بەداخەوە جارێكی تر لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە شیعە و سوننەوە لە یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خەنجەریان لە پشتی گەلی كوردستان دا و، بودجە و ڕزقی خەڵكی كوردستانیان وەك كارتێك بۆ گوشارهێنان بۆ هەرێمی كوردستان بەكار هێنایەوە.

یٔەوە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار ڕێككەوتن لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ یٔیمزا كراوە، بەڵام ڕێككەوتنەكان جێبەجێ نەكراون. یٔێمە یٔەو یاسایەی یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بە بێ ڕەچاوكردنی بنەماكانی شەراكەت و ڕێككەوتنەكان دەری کردووە، بە بابەتێكی سیاسی و بۆ گوشارهێنان لەسەر هەرێم و سزادانی خەڵكی كوردستانی دەبینین كە پێچەوانەی بنەماكانی شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكانی عێراقە و جۆرێكە لە تەنگپێهەڵچنین و شەڕفرۆشی. دەریشكەوت كە یٔەوان پێشوەختە بڕیاری خۆیان لەسەر دژایەتیكردنی هەرێم داوە و هەمیشە بەو لۆژیكە مامەڵە لەگەڵ دەستوور و ڕێككەوتنەكان و ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستان دەكەن.

لێرەدا پێزانینم هەیە بۆ یەكدەنگیی نوێنەرانی كوردستان لە بەغدا كە بە هەڵوێستێكی هاوبەش دژی یٔەو یاسایەی یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەستانەوە و یٔەو هەڵوێستەیان جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە. داواش لە سەرۆكایەتیی هەرێم و پارلەمان و حكوومەت دەكەم كە لەگەڵ نوێنەرانی كوردستان لە بەغدا و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، پێكەوە لەسەر یٔەم بابەتە كۆببنەوە و بگەنە بڕیارێكی هاوبەش. بڕیارێك بدەن كە لە یٔاست بەرپرسیارێتی بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و لە هەمانكاتیشدا كەرامەتی میللەتەكەمان بپارێزرێت و سنوورێك بۆ یٔەو ڕەفتارانە دابنێت كە مەبەست لێی سزادانی گەلی كوردستانە.

مەسعود بارزانی
12ـی تشرینی دووەمی 2020
 

هەواڵی پەیوەندیدار