سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی له تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆ بایدن كرد.
ئه‌مه ده‌قه‌كەیە‌تی:
بە گەرمی پیرۆزباییت لێ دەكەم، دۆستی من، سەرۆكی هەڵبژێردراو جۆ بایدن بۆ سەركەوتنت. زۆر ئومێدەوارم و داواكارم كە دونیای ئازاد لەژێر سەركردایەتیی بەڕێزتان ئاشتی و گەشەی زیاتر ببینێت.




