١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سـەرۆکی تەیاری غەدی سووری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- رۆژی سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد  ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری غەدی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سوریا و دۆخی لایەنە کوردییەکانی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارە سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی پێکهاتنی بەرەی ئاشتی و ئازادی سوریای کرد و بە هەنگاوێکی ئیجابی و باشی وەسفکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار