سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 14ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤێن هیكس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و یٔەمنی و یٔابووریی عێراق و لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ژیانی گشتیی لە هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر مەترسییەكانی تیرۆر و یٔەو تەحەددیاتەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبنەوە.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەستخۆشی لە ڕێككەوتنی یٔاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد كە لەنێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەستراوە و هیوای یٔەوەی خواست یٔەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێت. پەیوەست بەم بابەتەوە سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دووپات كردەوە و یٔەوەشی خستەڕوو كە پێویستە یٔەو تەحەددیاتە نەمێنن كە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال و گەڕانەوەی یٔاوارەكان.
هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەرێكی تری یٔەو دیدارە بوو.




