١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و دوو ساڵەی كۆچی دوایی د. نورەدین زازا

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سی و دوو ساڵ بەسەر كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی كورد د. نورەدین زازا تێدەپەڕێت. نورەدین زازا دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا و سكرتێری یەكەم حزبی كوردی بوو كە لە سووریا دەستی بە چالاكی سیاسی كرد. خواڵێخۆشبوو نورەدین زازا لە بنەماڵەیەكی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕی كورد بوو كە تەمەنی خۆی لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەیدا سەرف كرد و لەو ڕێگەیەدا ماندووبوون و ئاوارەیی و زیندانیشی چێشتووە.

ئێستا لە كاتێكدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا دەكەینەوە كە ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بووەتەوە. پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك و بەردەوامبوونی لەو خەباتە سیاسییەی نورەدین زازا و هەڤاڵانی بەردی بناخەی بوون، مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بچەسپێن و كۆتایی بە ڕەنج و ئازارەكانی كورد لە سووریا بهێندرێت.

لە كۆتاییدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا بە بەرزی ڕادەگرین و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەرانی گەلی كورد و بەدیهاتنی ئامانجەكانی ڕێبازی كوردایەتی دەخوازین.

 

مسعود بارزانی

8ـی تشرینی یەكەمی 2020

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار