١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەكشەممە 27ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدایان بە پێویست زانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی هەرێم و بەغدا كرایەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
 

هەواڵی پەیوەندیدار