پوتین ده‌یه‌وێ لۆكاشینكۆی بێلارووس به‌ده‌ردی یانیكۆفیجی ئوكراینا نه‌چێ

د.محمد خدرمولود
بێلارووس یا رووسیای سپی (بێلا، بێڵی .. به زمانی رووسی به كوردییه‌كه‌ی واته ره‌نگی سپی) یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره له پێشه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و له‌رووی بایه‌خی ئابووری و سیاسییه‌وه، بۆئه‌وسای مۆسكۆ تا ساڵی 1991 له‌دوای ئوكرایناو ئۆزبه‌كستان وكازاغستان ده‌هات و به چواره‌مین گه‌وره وڵاتی سۆڤیه‌تی جاران داندراوه.
بۆ ئێستای مۆسكۆی پوتین، بێلارووسیا پێگه‌ی ستراتیژی وسیاسیی وجیۆسیاسی له جاران به‌هێزترو ناسكتره، چونكه له‌دوای لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت، بێلاروس ده‌بێته دراوسێی رۆژئاوای مۆسكۆ و وڵاتی جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌وروپای ناتۆ و بازاری هاوبه‌ش ورووسیای كرملین.
به‌واتایه‌كی دی بێلاروس هه‌رهه‌مان پێگه‌ی ستراتیژی ئوكراینای بۆ كرملین هه‌یه. ئۆكراینا له باشووره‌وه له ده‌ریای ره‌ش و دوورگه‌ی زێرینی كریماوه تا ناوه‌راستی رۆژئاوا، بێلاروس له ناوه‌ره‌ستی رۆژئاواوه تا وڵاتی لاتفیای شووره‌وی جاران له
باكور، ته‌واوی سنووری رۆژئاوای رووسیای ئێستا له ئه‌وروپای ناتۆ دا‌ده‌برێت بۆ كرملین، ئه‌و وڵاتانه و به‌تایبه‌تیش بێلاروس وه‌ك په‌رژین و دیواری ناوبڕ و خاڵی دوورخسته‌وه‌یان، له نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆ و ئه‌وروپا، وكرملین و رووسیای ئێستا‌و هاوپه‌یمانیه‌تی جارانی وارشۆی به‌سه‌رچوودا.
ئه‌وه‌ی ئێستا له بێلاروسیا ده‌گوزه‌رێ، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆیه به سه‌رۆكی وڵات.
لۆكاشینكۆ، ئه‌و پیاوه‌ی له دوای لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی شووره‌ویی، سۆڤیه‌تی جاران له‌ساڵی 1991 وه تا ئه‌و وڵاته كه‌وته سه‌ر راسته‌رێی حوكمڕانی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكۆشینكۆی گۆرین هه‌ر له ساڵی 1994 وه سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتۆته ده‌ست تا هه‌ڵبژاردنی مانگی ئابی ئه‌م ساڵ 2020، شازده ساڵه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه‌و له حوكمڕانی تاكڕه‌وی وڵات‌دا سه‌رو ریشی سپی كرد و وا پێده‌چێ چیتر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپی بۆ حوكمرانی ئه‌و ته‌رزه وڵاتانه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران قبوڵی ئه‌و جۆره حوكمرانییه‌یان نه‌بێ.
هه‌ر بۆیه ئه‌وروپا ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكۆشینكۆ به ( پیره دیكتاتۆره‌كه ) ناوزه‌د ده‌كه‌ن و لایه‌نگری خۆپێشانده‌رانی ته‌واوی شاره‌كانی بێلاروسیان.
له به‌رامبه‌ردا كرملینی پوتین ده‌ركیان به‌و راستییه كردووه كه جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی بێلارووسیا لۆكۆشینكۆیان ناوێ و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێویستی سه‌ركه‌وتنیان پێ نه‌داوه، ركابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌كه بوون، به‌ڵام سیاسه‌تی فرتوفێل كردن له‌سندوقی ده‌نگدان وده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرانه‌ی ئاگر و ئاسن ئه‌وانی ركابه‌رو ئۆپۆزیسیۆنی به‌ناچاری و به سوپاوه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ده‌ر نا.
ئه‌ی ده‌بێ پوتین، ئاشقی چی منیسك و لۆكاشینكۆ بێت ..؟
سیسته‌می سیاسی وحوكمڕانی بێلاروسیا و لۆكاشینكۆ ئه‌وه حاڵی بێ وهه‌ڵبژاردنی به هه‌مووسیسته‌م وپێوه‌رێكی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی قبوڵكراو نه‌بێ؟
ئه‌ی ده‌بێ مه‌ترسی پوتین و كرملین له‌چی دابێ، تا ئه‌و ئاسته‌ی خودی پوتین له ئاماده‌باشی دابێ بۆ ناردنی هێزی كۆماندۆی تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی رزگاری كردنی لۆكاشینكۆ و له‌ده‌ست نه‌دانی بێلاروسیا.
واپێده‌چێ خودی پوتین نه‌یه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره‌بكاته‌وه، له‌وه‌ی كه له ئوكراینا لێی قه‌وما و نه‌ویست، یا نه‌یتوانی به‌هانای فیكتۆر یانیكۆفیجی سه‌رۆكی ئوكراینای دۆست ولایه‌نگیرو دراوسێ مه‌زنه پله نایابه‌كه‌یه‌وه بچێ.
ئاخرله ماوه‌ی ده رۆژی مانگی به‌هاری ساڵی 2014 دا یانیكۆفیج له‌وساكه ده‌شت و دۆڵ ونشێوه‌ی نێوان كییف وخاركه‌ف ولۆگانسك ودانێسك و ماریپۆڵ وكریمدا سه‌رلێشێوا وسه‌رگه‌ردان بوو له‌خۆ ده‌ربازكردنی له‌ده‌ست مانگرتوانی گۆڕه‌پانی مه‌یدان و خرێشیاتی كییف جێی پێ جێ نه‌بوو، ئاسان بوو گه‌ر كرملین بریاری به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی یانیكۆفیجی هاورێی بكات.
بۆ نه‌یكرد ..؟ ئه‌ی دواتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی دۆڵی ده‌مباس و كریم جوله‌ی كرد..؟ ئه‌وانه هه‌موو پرسیارن له‌نێو دۆسییه‌كانی به‌رده‌ستی پوتینن و له‌نێو دۆڵابه‌كانی كرملین دان.
له ئێستادا وا دوو حه‌فته‌یه ده‌نگی نارازی شه‌قام و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌تووندی و شێلگێرانه وڵاتی ته‌نیووه .. ده‌بێ ئاینده‌ی بێلاروسیاو ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، به‌چی بگات ..؟
له‌كاتێكدا خودی پوتین، كه‌یفێكی زۆریشی به‌سه‌روسكوتی لۆكاشینكۆ دیكتاتۆره سمێڵ ره‌شه قه‌ترانییه‌كه‌ی منیسك نایێ وله به‌رامبه‌ردا، ئه‌ویش زۆر كه‌یفی به سه‌روسوكوتی پوتین نایێ.
ئه‌وی دیكتاتۆر، ئه‌وی قه‌یسه‌ر ئێستاكێ له‌به‌رده‌م ئه‌و یارییه‌دان:
ناتۆ و ئه‌وروپا یاری دووه‌میانه له دوای ئوكراینا، وا له بێلاروسه‌وه، له منێسكه‌وه تۆپه‌كه هه‌ڵده‌ده‌نه نێو گۆڕه‌پانی كرملین.
واپێده‌چێ یارییه‌كه، له‌سه‌رده‌می فایرۆسی كوشنده‌ی كرۆنا كۆڤید 19دا درێژه‌ی ده‌بێ و به دوو گێمیش ته‌واو نه‌بێ.




