سەرەدەرێک بەنێو مێژووی پارتی پێشڕەودا

یٔاری نانەکەلی
بەشی دووەم
كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌تى عێراق هاوشێوه‌ى وڵاتانى تر‌ى كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش كرابوو، هاوشێوه‌ى حكوومه‌ته‌كانى دیكه‌ى پێشووترى عێراق، له به‌ڵێنه‌كانى به‌گه‌لى كوردیان دابوو ڕاستگۆ نه‌بوون، له‌به‌ر یٔه‌وه‌ى له بڕگه‌ى دووه‌مى ده‌ستوورى كاتیى ساڵى 1958دا، (عێراقیان به به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب) وه‌سف كرد. یٔه‌م خاڵه و چه‌ند فاكته‌رێكى تریش بوونه هۆى یٔه‌وه‌ى دووباره په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كورد و حكوومه‌تى عێراقى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵى سه‌ره‌تا و به‌م جۆره‌ش یٔه‌و دۆخه یٔه‌وپه‌ڕى نایٔومێدى بۆ ته‌واوى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كان دروستكرد. له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى كه له كۆتایى تشرینى یه‌كه‌مى 1960 سازدرا، مه‌لا مسته‌فاى بارزانى له وته‌یه‌كدا هێرشى كرده سه‌ر سیاسه‌تى (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) و ڕایگه‌یاند: "دیموكراسى و نه‌رمى نواندن له گه‌ڵیدا بێ یٔاكامه، وه من وایده‌بینم كه یٔه‌ركه له‌سه‌رمان له یٔاماده‌باشى دابین".
یه‌كێك له‌و بڕیاره گرنگانه‌ى له‌و كۆبوونه‌وه وه‌رگیرا، بریتى بوو له به‌هێزكردنى ڕێكخستنى نهێنى حزب، كڕینى چه‌ك و پێداویستییه‌كانى به‌رگرى، له مانگى تشرینى دووه‌م 1960 پارتى بڕیارى نهێنى هه‌بوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ڕێكخستن و دروستكردنى ڕێكخستنى تایبه‌ت به ناوى (ڕێكخستنى شۆڕشگێڕی)، بۆ یٔه‌م مه‌به‌سته‌ش له كۆمیته‌ى ناوه‌ندییه‌وه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى دروستكرا كه پێكهاتبوو له (عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه– به‌رپرسى یه‌كه‌م، شه‌مسه‌دین محه‌مه‌د عوسمان موفتى- لێپرسراوى هه‌ولێر، عه‌لى عه‌سكه‌رى- لێپرسراوى كه‌ركووك، مه‌لا عه‌بدوڵڵا یٔیسماعیل (مه‌لا ماتۆڕ) لێپرسراوى بادینان، نورى یٔه‌حمه‌د ته‌ها- لێپرسراوى سلێمانى.
له‌گه‌ڵ یٔاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا، حكوومه‌تى عێراقى له 22ى یٔادارى 1961 ڕۆژنامه‌ى خه‌باتی به بڕیارى وه‌زیرى ناوه‌خۆ داخست، به‌م شێوه‌یه نه‌ته‌وه‌ى كورد و پێكهاته‌كانى له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیان، نایٔومێدبوون له به‌دیهێنانى دیموكراسى و جارێكى دیكه ڕێگاى به‌رهه‌ڵستیكردنى ده‌سه‌ڵاتیان له‌پێناو به‌دیهێنانى یٔازادى و سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژارده‌وه و داخوازییه‌كانیان له چوارچێوه‌ى شۆڕشێكى سه‌رتاسه‌رى یه‌ك ده‌نگ و فره پێكهاته‌و ره‌نگدا یه‌كخست، دواى یٔه‌وه‌ى به‌ر له هه‌ڵگیرسانى شۆڕشه‌كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ى عه‌بدولكه‌ریم قاسمى سه‌رۆكى عێراقى له یٔاڵۆزبوونى دۆخه‌كه به یاداشتێك له 20/7/1961 یٔاگاداركرده‌وه، "كه له‌دواى یٔه‌وه‌ى گه‌لى كورد یٔومێدى به پێكه‌وه ژیانى هاوبه‌شانه‌ى نێوان كورد و عه‌ره‌ب له عێراقى نوێ‌دا دروستكرد و چاوه‌ڕوانى چه‌سپاندنى مافه‌كانى بوو له ده‌ستوورى كاتیى عێراق به‌تایبه‌تى دواى داڕشتن و چه‌سپاندنى مادده‌ى سێیه‌م له‌و ده‌ستووره‌دا كه دانده‌نێت به (هاوبه‌شى كورد و عه‌ره‌ب). به‌ڵام یٔه‌و هه‌نگاوه نه‌چووه بوارى پراكتیكى و مادده‌كه‌ش به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى مایه‌وه". هه‌ر له یاداشته‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا هاتبوو كه گه‌لى كورد له‌دواى شۆڕشى 14 ته‌مووزى 1958 ماوه‌یه‌كى كورت هه‌ستى به ده‌سته‌به‌ركردنى مافه دیموكراتییه‌كانى كرد، به‌ڵام یٔه‌م هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌تى عیراقى به‌رده‌وام نه‌بوو، ته‌نانه‌ت دۆخه‌كه گه‌یشته یٔه‌و یٔاسته‌ى گه‌لى كورد هه‌ستى به‌وه كرد، كه نه‌ك ته‌نها مافه‌كانى ده‌سته‌به‌ر ناكرێ، به‌ڵكو ڕووبه‌ڕووى سیاسه‌تى چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌بێته‌وه.
هه‌موو یٔه‌مانەش فاكته‌ربوون بۆ یٔه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له 11/یٔه‌یلوول/1961 شۆڕشێكى سه‌رتاسه‌رى له باشوورى كوردستان هه‌ڵبگیرسێنێت، له‌و شۆڕشه‌دا پارتى دروشمى (دیموكراسى بۆ عێراق و یٔۆتۆنۆمى بۆ كوردستان)ى به‌رزكرده‌وه، یٔامانجه‌كانى له بۆته‌ى سه‌ربه‌خۆیى و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لى كورد كۆكرده‌وه. له‌سه‌ر یٔاستى نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تى، كۆششى به‌هادارى كرد بۆ نیشاندانى ڕووى یٔاشكراو ڕوونى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان و په‌یداكردنى دۆست و لایه‌نگیر بۆ شۆڕش و گه‌لى كورد، هه‌روه‌ها كارى له‌سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى گوتاره چه‌واشه‌كارییه‌كانى ده‌سه‌ڵات كرد، كه هه‌وڵیاندا جوولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان به تۆمه‌ته ناڕاست و نادروسته‌كان بپێچنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا بنه‌ماگه‌لێكى جێگیرى بۆ برایه‌تى عه‌ره‌بى و كوردى داڕشت، خه‌باتى هاوبه‌شى له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردیی دا و له په‌روه‌رده‌كردنى جه‌ماوه‌رى كوردى به ڕۆحیه‌تى برایانه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى عه‌ره‌بیدا به ڕۆحیه‌تى یه‌كانگیرى و پێكه‌وه گرێدانى خه‌بات له‌دژى داگیركه‌رو كۆنه‌په‌رستى و دوژمنى هاوبه‌ش دانا، هه‌روه‌ها به‌شداریى له فۆرمه‌له‌كردنه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى كرد، وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كى میللیى جه‌ماوه‌رى خاوه‌ن دروشمگه‌لێكى دیمو‌كراتى و یٔاراسته‌ى پێشكه‌وتنخوازى و خاوه‌ن داواكارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌ك چاكسازى كشتو‌كاڵى و په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى و مه‌عریفه و پاشانیش له فراوانكردنى بزووتنه‌وه‌كه و فۆرمه‌له‌كردنه‌وه‌ى و چاندنى ڕیشه‌كانى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیدا، وێڕاى پارێزگاریكردن له په‌یڕه‌وی شۆڕشگێڕیى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان و رۆشنبیركردنى جه‌ماوه‌ر و هۆشیاركردنه‌وه‌ى، بۆ یٔه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێباز و په‌یڕه‌وی مێژوویى شۆڕشگێڕی بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى بمێنێته‌وه.
له بوارى فیكریشدا بیرۆكه ته‌سه‌وفییه‌كانى به‌زاند، كه دژایه‌تى ڕێكخستنى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى ده‌كرد له‌ناو ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان و حزبێكى پێشڕه‌وى دیموكراتیدا، به‌هۆى پارتیشه‌وه ڕێكخراوه‌كانى لاوان و قوتابیان و یٔافره‌تانى كوردستان په‌یدا بوون، پارتى هۆشیاریى چینایه‌تى و نیشتمانى له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاوكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كى یٔۆرگانى دروستكرد، و ڕوونیكرده‌وه كه خه‌باتى رزگاریخوازى كوردى بریتییه له خه‌باتى جه‌ماوه‌رى میللى، له بنچینه‌دا بۆ رزگاربوونى نیشتمانى و دیمو‌كراتى دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تى تێكۆشانى جووتیارانى كرد، له دژى ده‌ره‌به‌گایه‌تى و بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌مكى ڕاست و دروستى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى.
شایانى باسه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ڕۆژى دامه‌زراندنیه‌وه تاوه‌كو ساڵى 1960 پێنج كۆنگره‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كى یٔه‌نجام داوه، كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى دامه‌زراندنى به به‌شدارى (70) كه‌س له 16/8/ 1946 له شارى به‌غدا له ماڵى (سه‌عید فه‌هیم)، به‌یٔاماده‌بوونى 70 یٔه‌ندام، یٔه‌نجامدراوه و تیایدا یٔه‌نجوومه‌نى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى دیاری كرد كه پێكهاتبوون له (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا، د. جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم، عه‌لى عه‌بدوڵڵا، عه‌بدولكه‌ریم تۆفیق، ره‌شید عه‌بدولقادر، میرخان یٔه‌حمه‌د، ساڵح یوسفى، ره‌شید باجه‌لان، مه‌لا حه‌كیم، عه‌ونى یوسف، ته‌ها محێدین)، و یٔه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیش پێكهاتبوون له (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا، د. جه‌عفه‌ر، عه‌لى عه‌بدوڵڵا، عه‌بدولكه‌ریم تۆفیق، ره‌شید عه‌بدولقادر). مه‌لا مسته‌فاى بارزانى به‌سه‌رۆك و شێخ له‌تیفی حه‌فید و كاكه زیادی كۆیه، به‌جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌مى دیارى كران و ناوى حزب بووه (پارتى دیمو‌كراتى كورد). دواتر له كۆنگره‌ى سێیه‌مى حزب له26ى كانوونى دووه‌مى 1953 كه له كه‌ركووك به‌سترا، ناوى حزب گۆڕا بۆ (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان).
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یٔه‌و حزبه بوو كه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه هه‌ردوو چینى فیوداڵ و چینى گشتیى تێدا كۆبوونه‌وه، چینى فیوداڵ وه‌كوو پاڵپشتییه‌كى چه‌كدار و خاوه‌ن هه‌ژموون و پێگه‌ى به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا، چینى گشتیش كه به‌شێكى رۆشنبیران و یٔه‌وانى تریش له كاسبكار و كرێكار و جووتیاران بوون بوونه هه‌وێنى داڕشتنى یٔایدۆلۆژیا و پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانى پارته‌كه، بێگومان له‌و كاته‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه ته‌نها نوێنه‌رى خه‌ڵك و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى بوو، نه‌یتوانى بگاته چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ دۆزى كورد، بڕیارى دا هه‌گبه‌ى كارى سیاسیى خۆى له به‌غدا بپێچێته‌وه و ڕووبكاته شاخه‌كانى كوردستان و په‌یامى سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵگیرسانى جوولانه‌وه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى، له‌دژى هه‌موو یٔه‌و پێشێلكارییانه‌ى ده‌رهه‌ق به مافه‌كانى گه‌لى كورد ده‌كرێ ڕابگه‌یه‌نێ، سه‌ركردایه‌تى جووڵانه‌وه‌ى سیاسى له باشوورى كوردستان، گه‌یشته یٔه‌و باوه‌ڕه‌ى مافه‌كان نادرێ، پێویسته له‌سه‌رى یٔه‌و مافانه بسه‌نێت، بۆیه ڕاگه‌یاندنى شۆڕشى یٔه‌یلوول له 11/9/1961 داخوازییه‌كى گشتى بوو له‌لایه‌ن ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان، پارتیش یٔه‌ركى به‌رپرسیاره‌تى و سه‌رپه‌رشتى كردنى یٔه‌و شۆڕشه‌ى خسته سه‌ر شانى خۆى، به پشتگیرى و پشتیوانى جه‌ماوه‌رى زه‌حمه‌تكێش.




