١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

74 ساڵ خەبات و قوربانیدان بۆ پاراستنی شوناس و مێژوو و شكۆمەندی نەتەوەیەك

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

پارتی دیموكراتی كوردستان وەك كاروانێكی پرشانازی و كوردایەتیی و درێژە پێدەری گشت ڕاپەرڕین و شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد وكوردستان لە ماوەی 74 ساڵ لە تەمەنی پرشكۆیی ڕووبەڕووی چەندین پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و هەڕەشەی  سڕینەوە و لەناوبردن بۆتەوە، ئەو قوتابخانەیە لە سەر دەست و بە  رابەرایەتیی مستەفا بارزانیی باوكی روحی نەتەوەیی كورد لە سەر بیروهزری نیشتیمانپەوەری و كوردپەروەری بونیاتنراوە.

هاتنی پارتی وەك مەشخەڵێكی رووناك بوو لە نێو شەوە زەنگی هەموو ئەو داگیركەر و نەیارانەی نەتەوەكەمان كە پێیان وابوو كە ئیتر هیچ هیوایەك بۆ خەبات و تێكۆشان بۆ رزگاری و پاراستنی شوناسی كورد و كوردستان بوونی نەماوە و لە هەمان كاتیشدا  وەرچەرخانێكی مەزن و پرشنگداربوو بەسەر مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و كوردستان، پارتی لە پێناو پاراستنی شوناسی نەتەوەییمان ، كە لەو رۆژگارە سەختانەدا و دوای پیلانگێری دژی كۆماری كوردستان لە مەهاباد هاتبووە ئاراوە و بووە هۆی  گەڕاندنەوەی ئومێدی كوردایەتی و بەرخۆدان.

پارتی دیموكراتی كوردستان توانی، وەك رەشماڵێكی گەورە و قوتابخانەیەكی هزری نەتەوەیی نەك  تەنها وەك حزبێك و لە چوارچێوەی جوگرافیاییەكی دیاریكراو هەمووان لە ژێر دیموكراتخوازی و كوردپەروەری و نیشتیمانپەوەری كۆ بكاتەوە و لە پێناو تێكۆشان و خەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان. پارتی و بارزانی، ئەو قوتابخانە و رابەرایەتییە ژیر و پر حیكمەتە بوو بۆ كوردستانیان ئامانجی ئەوە بوو  كە سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی كوردستاندا دەبینێتەوە، كە بە درێژاییی مێژووی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ژێر هیچ پیلانگێری و گوشارێك دا ئامادە نەبووە  دەستبەرەداری هەڵوەێستە نەتەوەیی و نیشتیمانپەوەرییەكانی بێ‌ و لە قەیران و تەنگژەكاندا لە هەموو كات زیاتر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزتر بووە.

مێژوویی دوور و نزیكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك گەورەترین هێزی كوردستان، هەمیشە قوربانی و باجی گەورەی بۆ پاراستنی شكۆ و ئیرادەی گەلەكەی بەخشییوە كە دیارترینان شۆرشی مەزنی ئەیلوول، شۆرشی گوڵان، پەرلەمان و حكومەتی كوردستان و فیدراڵی، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، تێكشكاندنی تیرۆریستان، پاراستنی  قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان لە پیلانگێری ئیقلیمی و هەروەها هەمیشە وەك گەورەترین بەربەستە لە رووی ئەوانەی كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و گەلی كوردستان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێزبوونی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار