١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسلی ئەمەریکا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕۆبرت والێر کونسلی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕیز کونسلی پێشوو ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسلی نوێ خواست و هەروەها بۆ کونسلی پێشوو لە کاری تازەیدا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارەدۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی کاریگەری پەتای کۆڕۆنا کرا.

لای خۆیەوە کونسلی نوێی ئەمریکا سوپاسی هەڵوێستی مرۆییانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر کۆچبەر و پەنابەران کە بەهۆی شەڕی داعش پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار