١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا وێڕای باسکردنی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵیش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

سەرۆک بارزانی جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لەپەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانیدا دەڕوانێ هەمیشە پێمان وابووە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانە کۆمان دەکاتەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز زەریف خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار