سەردانێك و كاردانەوەی سیاسی جیاواز

سامیە شێروانی*
فەرەنسییەكان بەجیاوازتر لە ئەوروپییەكان و ئەمریكییەكان دەیانەوێت لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا، مامەلەیەكی مۆدێرن دروست بكەن، بەتایبەتی ئەمڕۆ سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەك بیردەكەنەوە كە باشتر دەتوانن لە گەل رەوشی رۆژهەلاتی پڕ لە قەیراندا بژین و مامەلەیەكی دروست بكەن.
سەردانی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدریان بۆ هەرێمی كوردستان ئەو راستییەی سەلماند كە فەرەنسییەكان روویان لە هەولێرە و دەیانەوێت لە هەولێرەوە كاریگەرییەكانیان وەك زلهێزێك پیشان بدەن، ئەمە بێجگە لەوەی كە ئەوان لە هەموو زلهێزەكانی تر زیاتر دۆستی كوردن و دەیانەوێت بە شێوەیەكی باش لە پرسی كورد بگەن، تەنانەت خودی ژان ئیڤ لۆدریان ئەمە هەشتەم جارە سەردانی هەرێم دەكات.
لە لایەكی ترەوە فەرەنسا ئەزموونێكی دێرینی لە گەل دروستكردنی برایەتی و پێكەوەژیان هەیە، بە درێژایی ساڵانی رابردوو فەرەنسییەكان كاریان لەسەر دروستكردنی برایەتی نێوان گەلان كردووە، تەنانەت لەدوای راپەرینی 1991 هەتا ئێستا بە درێژایی ئەو ماوەیە فەرەنسا داكۆكیكارێكی سەرسەختی كوردستان بووە.
هەولێر، شەمەندەفەری دیپلۆماتكاران هەر لەگەل گەیشتنی بۆ هەرێمی كوردستان، ژان ئیڤ لۆدریان زنجیرەیەك دیداری دیپلۆماسی گرنگی لەگەل هەریەك لە مەرجەعی نەتەوەییمان رێزدار (سەرۆك مەسعود بارزانی)، رێزدار سەرۆكی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، رێزدار سەرۆكی حکومەتی کوردستان كوردستان (مەسرور بارزانی) ئەنجامدا، ئەم زنجیرە دیدارە دیپلۆماسیە دەرگایەكی گرنگە بۆ هەرێم و ئەوە دەسەلمێنیت، هەولێر شەمەندەفەری دیپلۆماتكارانە بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست، گرنگی هەولێر ئەمرۆ بۆ رۆژئاوایییەكان و زلهێزەكان زۆر تایبەتمەندە.
فەرەنسا فریادرەسی رۆژهەلاتی ناوەراستە، ئەمرۆ رۆژهەلاتی ناوەراست لەئاستێكدایە پێویستی بە زلهێزێكە بتوانێت هاوسەنگی سیاسی رابگرێت، چونكە ئەمریكیەكان هێندە سەرقالی كێشەی ئێرانن، تەواوی رەوشەكەیان فەرامۆش كردووە، رووسەكانیش نایانەوێت زیاتر خۆیان بخەنە ناو بابەتەكە، ئەمە بیجگە لە چینیەكانیش بەهۆی ناكۆكییان لە گەل ئەمریكا خۆیان لەم ناوچەیە بەدوورگرتووە، ئینگیزەكانیش نایەنەوێت خۆیان لەم دۆخەدا تووشی گرفت لەگەل زلهێزەكانی تر بكەن، بۆیە فەرەنسییەكان لە هەمووان زیاتر هاتوونەتە ناو بابەتەكەوە، لەلایەك دەیانەوێت كێشەی عێراق و هەرێم چارەسەر بكەن، دەكرێت بلێن فەرەنسا ئەمرۆ فریادرەسی رۆژهەلاتی ناوەراستە، ئەمەش بۆ ئێمەی كورد زۆر گرنگە چونكە فەرەنسییەكان دۆستێكی لەمێژینەی كوردستانیانن، باشتر لەرۆڵ و پێگەی گەلی كوردستان دەڕوانن.
*چاودێری سیاسی و كادیری پیشكەوتوو




