١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.

هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

بەڕێز وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار