سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى تۆفیق ئه‌لیاسرى دەکات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌ڕێزان زولفه‌قار ئه‌لیاسرى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تۆفیق ئه‌لیاسرى
به دڵیكى پڕ له ئیمان به قه‌زاو قه‌ده‌رى خودا و، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌و، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا تۆفیق یاسرى ـ مان پێگه‌یشت، كه ته‌واوى ته‌مه‌نى خۆى ته‌رخان كردبوو له پێناو ئازادى ودادپه‌روه‌رى بۆ گه‌لى عێڕاق.
له كاتێكدا كه سه‌ره‌خۆشیتان لیده‌كه‌م به بۆنه‌ى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو، لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیی به ئێوه‌و ئێمه‌ش ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٧ـی ٦ـی ٢٠٢٠




