پارتی لە رابردوو و ئێستا و ئایندە

ئاری نانەکەلی*
پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ درووستبوونی و له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونی به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و مافه دیموكراتییه‌كانی گه‌لانی عێراق، وێرای باوه‌ڕی ته‌واوی به پێكه‌وه‌ژیانی یٔاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی عێراق، له‌هه‌مان كات به یٔامانجی پاراستنی بنه‌ماكانی پێشكه‌وتنی سروشتی مافە دیموکراسیەکان و سیاسی و به‌هێزكردنی پره‌نسیپه‌كانی برایه‌تی و یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه له نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراق، هه‌میشه خوازیاری دروستكردنی كۆمارێكی دیموكراتی فێدرالی عێراقی بووه، به‌جۆرێك ئه‌و قه‌واره سیاسیه دووربێ له هه‌موو شێوازه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دانپێدانانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانى تر له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆتۆنۆمی. ئه‌و شێوازه له به‌ڕێوه‌بردنه‌ی كه گه‌لی كورد هه‌میشه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی له‌ڕووی خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه. به‌ڵام خواسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له باشووری كوردستان هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تی فه‌رامۆشكران، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ١٤ی ته‌مموزی١٩٥٨، وێرای ئومێدی زۆری گه‌لی كورد به به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، جارێكی دیكه چوونه‌وه قاڵبی بێ ئومێدی.
شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ك شۆرشێكى سه‌رتاسه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رپا بوو له ئه‌نجامى بێ ئومێدى و به‌رگرییه‌ك له مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی كوردستان له ١١ی ئەیلولی ١٩٦١ بەڕابەرایەتی مستەفا بارزانی ڕیبەری بزۆتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان هه‌ڵگیرسا. له‌و سۆنگه‌شه‌وه هه‌نگاوی نا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕش به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و سیسته‌مى دامه‌زراوه‌یى، له‌رێگای دروستكردن و دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی ده‌بنه پێشكه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی.
دامه‌زراوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ماوه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا به دوو قۆناغی جیا له‌یه‌كتری تێپه‌ڕیوه، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له‌ساڵی ١٩٦١تاوه‌كو لێكترازانی و دابه‌شبوونی حزبه‌كه بۆ سه‌ر دوو به‌ش و باڵ له‌ساڵی ١٩٦٤به‌هۆی یاخوبونی به‌شێك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی شوباتی ١٩٦٣ی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و حكوومه‌تی عێراق، كه ده‌توانین پێناسه‌ی بكه‌ین به قۆناغی ده‌سه‌ڵاتداری حزب له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن، قۆناغی دووه‌میش له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ ده‌كات كه سه‌ركردایه‌تییه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ جولانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٤وه تاكو رێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ دامه‌زرا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق) بۆیه دوای دامه‌زراندنی ئه‌و دامه‌زراوەیه كه زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی كوردستانی تێدا كۆببوونه‌وه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له قۆناغى دوای راپه‌رینى ساڵى ١٩٩١باشوورى كوردستانى عێراق پێداگیرى كرد له‌سه‌ر داننان به پرسى فیدرالى بۆ باشورى كوردستان، كه ئه‌مه‌ش به‌پێى ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان له مادده‌ی (1) له پڕۆژه‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان – عێراق له ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٠٩په‌سه‌ند كراوه كه تێیدا هاتووه (كوردستان – عێراق هه‌رێمێكه له‌نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی، كۆماری و دیموكراتییه و پشت به فره‌لایه‌نی سیاسی و بنه‌مای لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ستاوده‌ست كردنی ئاشتی خوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی راسته‌وخۆی نهێنی و ده‌ورییه‌وه ده‌به‌ستێ).
له قۆناغى دوایى روخانى رژێمى حكومه‌تى عێراق له‌سالى ٢٠٠٣ سه‌ركردایه‌تى كورد به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراو به‌شداربوو له حكومه‌تێكى عێراقێكى دیمو‌كراتى فیدراڵ، مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له ده‌ستوورى عێراق چه‌سپێندرا، ئه‌ویش به فیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان. به‌پێی ده‌روازه‌ی پێنجه‌م، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان، به‌شی یه‌كه‌م، هه‌رێمه‌كان، مادده‌ی (١١٧) خاڵی یه‌كه‌م، كه تێیدا هاتووه: (له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ده‌ستووره‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو ده‌بێت).
له‌م قۆناغه‌شدا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێداگیرى كرد بۆ ئەنجامدانى ریفراندم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان واته به ده‌وڵه‌ت بوونى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له رێگاى گشت پرسى (ریفراندۆم) بۆ گه‌یشتنى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كى.
لە ٧ی حوزیرانی ٢٠١٧ بە سەرپەشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لە بارەگای بارزانی ھێز‌و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بڕیاریان دا رۆژی ٢٥ یٔەیلول ٢٠١٧ گشت پرسی لە باشوری کوردستان ئەنجام بدریت، ئەوە بوو بە شێوەیێکی دیموکراسی و ئازادی وەک کەرنەڤال سەدا نەوەد وسێی ھاونیشتمانیان دەنگیان بە بەلێ دا.
لە ئێستاشدا ڕێڕەوی کاروانی خەباتی پارتی بەردەوامی ھەیە بە سەرۆکایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزی نیشیمان وبەھێزکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و پشگیری کردن و پاراستنی دەسکەوتەکان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و خزمەت کردنی ھاووڵاتیان .
داھاتوو گەشە پارتی بۆ ئایندە بە جوانی دەروانێ، بڕیارە گرنگەکەش ھە ر پارتی داویتی بۆ کوردستانێکی بەھێزو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلی کوردستان و سەربەخۆیی.
کارگیری لقی دوو «پ.د.ک»




